تەندروستی

شوێنی نیگەرانی و راڕایی لە مێشکدا دەستنیشانکرا


زانایانی بواری دەمار، شوێنی بیرۆکە خراپەکانیان لە مێشکدا دەستنیشانکرد، پێشبینی دەکرێت ئەم دۆزینەوەیە چارەسەرێکی گونجاو بۆ ئەو کەسانە بدۆزێتەوە کە بە دەست راڕایی و نیگەرانییەوە دەناڵێنن.

پەیمانگای ماساشوستس بۆ تەکنەلۆجیا لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا شوێنێکیان لە مێشکدا دەستنیشانکردووە بە ناوی caudate nucleus کە بەرپرسە لە کاردانەوە و بیرۆکە نەرێنیەکانی مرۆڤ.

لەو توێژینەوەیەدا ئەزموونەکە لەسەر مەیموونی جۆری (ماکاک) و مشک تاقیکراوەتەوە، پێشبینیش دەکرێت بە بەکارھێنانی لە مرۆڤدا ئەنجامی باش بدات بەدەستەوە و چارەسەرێک بێت بۆ ئەو کەسانەی بەدەست خەمۆکی و راڕاییەوە دەناڵێنن.

لە توێژینەوەکەدا، تەزوویەکی کەم لەو ناوچە دەستنیشانکراوەی مێشکی مەیمونەکە دراوە و دواتر لە بەرامبەردا شەربەتێکیان پێداوە و لەگەڵیشیدا ھەوایەک دراوە لە دەموچاوی مەیمونەکە.

دواتر لەکاتی پێدانی شەربەتەکەدا، مەیمونەکە ئارام دەینواند، ھەرچەندە دەیزانی دوای خواردنەوەی شەربەتە دووبارە ھەوا بەھێزەکە دەدەنەوە لە دەموچاوی.

لەژێر رۆشنایی ئەم تاقیکردنەوەیە، دەشێت لە ئایندەدا ئەزمونەکە بگوازرێتەوە بۆ مرۆڤ و لە بواری چارەسەریی دەماری و دەروونیدا بەکاربھێندرێت.



مانگ پێشتر - Aug 13 2018 2:31PM
Print Friendly and PDF
زیاتر