تەکنەلۆژیا

گەشتێك بۆ دەستلێدانی خۆر


ئەمڕۆ، ئاژانسی فڕین و گەردونناسی ئەمریکا (ناسا) کەشتیەکی ئاسمانیی بە مەبەستی گەیشتن بە نزیکترین مەودا، رەوانەی بەرگی دەرەوەی خۆر کرد.

پێشتر ناسا ئاماژەی بەوەکردبوو کەشتیی ئاسمانیی (پارکەر سۆلار پرۆب) کە لە قەبارەی ئوتومبیلێکدایە راستەوخۆ بەرەو بەرگی دەوری خۆر رەوانە دەکرێت و ماوەی ٤ ملیۆن میل دەبڕێت، بەوەش بەبەراورد لەگەڵ ھەر کەشتیەکی ئاسمانیی تردا حەوت ئەوەندە لە خۆر نزیکتر دەبێتەوە، پێشتر لە سآڵی ١٩٧٦ بە مەودای ٤٣ کیلۆمەتر لە ئاستی خۆر نزیکبوونەوە، بەڵام لەم گەشتە نوێیەدا، بە مەودای ٦،١ ملیۆن کیلۆمەتر لە ئاستی خۆر نزیکدەبێتەوە، ئەمەش لەکاتێکدا، مەودای نێوان هەسارەی زەوی و خۆر ١٥٠ ملیۆن کیلۆمەترە.

کەشتیەکە بە رووپۆشێکی دژە گەرما ڕوپۆشکراوە کە توانای بەرگەگرتنی گەرمای لە ڕادەبەدەری خۆری ھەیە و گەشتەکەش ٧ ساڵ دەخایەنێت و ١ ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دۆلاریش تێچووەکەیەتی.

بڕیار وابوو، ناسا لە ١١ ی ئابدا کە رێکەوتی خۆرگیرانی بەشی دەکات، ئەو کەشتیە  ئاسمانیە رەوانەی بۆشایی ئاسمان بکات، بەڵام نەیتوانی لەو وادەیەدا گەشتەکە ئەنجام بدات. 

سەرەتا گەشتەکە ماوەی سەعاتێک دواخرا، و دواتریش چەند کاربەدەستێکی ناسا شکستھێنانی تاقیکردنەوەیەکی تەکنیکیی پەیوەست بەو گەشتەیان راگەیاند و سەرەنجام گەشتەکە بۆ رۆژی یەکشەممە دواخرا. 



3 مانگ پێشتر - Aug 12 2018 11:10AM
Print Friendly and PDF
زیاتر
123