هەمەڕەنگ

دوای مانگگیران، خۆرگیرانی بەشی رویدا


دوای روودانی منگگیران، لە چەند وڵاتێکدا دیاردەی خۆرگیرانی بەشیی بینرا.

رۆژی شەممە ١١/ ٨ لە زۆرێک لە وڵاتانی جیھانەوە خۆرگیرانی بەشی بینرا، ئەوەش دوای چەند رۆژێک لە دیاردەی مانگگیران دێت لە کۆتایی مانگی تەموزدا کە وڵاتانی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست و چەند وڵاتێکی تر توانییان ئەو دیاردەیە بە اشیی ببینن.

رۆژنامەی تایمزی بەریتانی رایگەیاندووە: ساماڵیی کەشوھەوا یارمەتیدەر بوو ھەتا خۆرگیرانەکە بە باشیی ببینرێت. 

خۆرگیران بەواتای ئەوەی مانگ دەکەوێتە نێوان خۆر و زەوی، بەوەش رێگیری دەکات لە گەیشتنی تیشکی خۆر بۆ زەوی، ئەوەش دەبێتە ھۆی دروستکردنی ئەو دیاردەیە.

خۆرگیرانەکە لە سەعات ٤:٠٢ بە کاتی ئەمریکا دەرکەوت و لە سەعات ٥:٤٦ بەتەواوی دەرکەوت، پاشان بەرەوە ئایسلەندا و زۆرینەی شارەکانی باکووری ئەوروپا و روسیا و چین رۆیشت و ماوەی یەک سەعاتی خایاند.

بەرێوەبەری گەردونناسیی نێودەوڵەتی، رایگەیاند: بە پێچەوانەی مانگگیران، لە ھیچ وڵاتێکی عەرەبی نابینرێت. ھەروەھا ناسا ئەوەشی رونکردووەتەوە کە وڵاتی ئەمریکا لە سەرجەم وڵاتانی تر بۆ بینینی ئەو دیاردەیە گونجاوە.



3 مانگ پێشتر - Aug 12 2018 10:25AM
Print Friendly and PDF
زیاتر