هەمەڕەنگ

بیرۆکەی کارتی زەردو سوری نێو یاریگاکان لە ترافیکەوە وەرگیراوە


Ken Aston- کین ئاستون، داھێنەری کارتی زەرد و سووری تۆپی پێ بوو، ناوبراو خەڵکی وڵاتی بەریتانیایەو لە ساڵی ١٩١٥ لە دایک بووە.

ئەم داھێنەرە بیرۆکەی دروست کردنی کارتی زەرد و سووری لەوەوە بۆ ھات کاتێک بینی لە مۆندیالی ١٩٦٦ دا یاریزانەکانی ئەرجەنتین و ئینگلتەرا لە یاریگادا زۆر بەتوندی بەیەکیان دەکێشا و کەسیش نەدەکرایە دەرەوەی یاریگا، ئەو بینینی ئەم دیمەنانە زۆر نیگەرانی کرد، بیری کردەوە کە پێویستە 
یاسایەک ھەبێ یاریزانان سزابدات تا نەتوانن توندوتیژی بکەن. 

"کین" لە گەڕانەوەیدا بۆ ماڵەوە لە ترافیکدا وەستا بینی گڵۆپی زەرد و سوور ھەیە، لەو کاتەدا بیرۆکەی بۆ ھات کە زەرد بۆ ئاگادارکردنەوەو سوور بۆ وەستان بەکاردەھێندرێت.

دواتر بۆ یەکەمین جار کارتی زەرد و سوور لە مۆندیالی ١٩٧٠ بەکارھێنراوو کاری پێ کرا.


3 مانگ پێشتر - Aug 11 2018 10:14AM
Print Friendly and PDF
زیاتر