هەمەڕەنگ

کۆنترین پەنیر لە میسڕ دۆزرایەوە


لە ئەنجامی پشکنینی شوێنەوارناسانەوە، لە نزیک شاری قاهیرە، کۆنترین پەنیر دۆزرایەوە کە مێژووەکەی بۆ ٣٢٠٠ ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە.

تیمێکی شوێنەوارناسانی زانکۆی کاتانی ئیتاڵیا بە هەماهەنگیی لەگەڵ زانکۆی قاهیرە، کنەو پشکنینیان بۆ ناوچەی سەقارەی نزیک قاهیرە کرد و لە ئەنجامدا کۆنترین پەنیریان دۆزییەوە کە لە ساڵی ١٢٩٠ بۆ ١٢١٣ی پێش زایین دروستکراوە.

هەروەها پسپۆڕان ئەوەشیان دەرخستووە، پەنیرەکە لە شیری مانگا و مەڕ و بزن دروستکراوە و بەکتریایەکیشیان لە پەنیرەکەدا دۆزیوەتەوە کە دەبێتە هۆی تووشبوون بە پەتایەك کە بە (تای دەریای ناوەڕاست) ناسراوە و تووشی گیاندار و مرۆڤ دەبێت.  


مانگ پێشتر - Aug 10 2018 7:21PM
Print Friendly and PDF
زیاتر