فەرهەنگی

تواناکانی گەنجان لە پێشانگایەکدا دەخرێنەروو


لە شاری سلێمانی پێشانگەیەکی سێ رۆژە بەڕێوەدەچێت کە تیایدا چالاکیی ھونەری و کلتوری و تەندروستی و کاری دەستی تێدا دەخرێتەڕوو.

بەمەبەستی دەرخستنی توانای گەنجان و خستنەڕووی کارەکانیان، رێکخراوێکی کۆمەڵی مەدەنی پێشانگەیەکیان بۆ ژمارەیەک گەنجی بەھرەمەند کردووەتەوە، لەدووەم رۆژی پێشانگەکەشدا لە شەقامی سالمی شاری سلێمانی ئەو ژمارە گەنجە پڕۆژە و تواناکانی خۆیان نماشکرد کە خۆی لە کاری دەستی و پێشانگەی شێوەکاری و فۆتۆگرافی و ئامادەکردنی خواردنی کوردەواری و پشکنینی تەندروستیی بێ بەرامبەر دەبینییەوە. 

سەرپەرشتیاری پرۆژەکەش بە کوردسات نیوزی راگەیاند: مەبەست لە پێشانگەکە خستنەڕوو و دەرخستنی توانا و پرۆژەکانی گەنجانە و دەرفەتێکی باشیش دەبێت بۆ نمایشکردنی کار و پڕۆژەکانی گەنجان و بەھرەمەندان بە کۆمەڵگە.



مانگ پێشتر - Aug 8 2018 10:19PM
Print Friendly and PDF
زیاتر
123