تەکنەلۆژیا

کاتێک مۆبایلەکەت گەرم دەبێت، چی دەکەیت؟


یەکێک لەو کێشەکانەی بەکارھێنەرانی مۆبایلە زیرەکەکان رووبەڕووی دەبنەوە، گەرم بوونی لە رادە بەدەری پاتری مۆبایلەکانیانە کە ھەندێک جار دەبێتە رووداوی نەخوازراو.

لە ماوەی ساڵی رابردوودا، چەند ھەواڵێک لە بارەی تەقینەوەی مۆبایلەکانی وەک ئایفۆن و گالاسکی بڵاوبوونەوە، کە ئەمەش بۆوە جێگەی نیگەرانی بەکارھێنەرانی مۆبایل. 

یەکێک لە سەرەتاییترین و گرنگترین نیشانەکانی پێش تەقینەوەو گڕگرتنی مۆبایلی زیرەک، گەرمبوونی لە رادەبەردی پاتری مۆبایلە، بۆیە کە مۆبایلەکانتان گەرم دەبێت، بەو مانایەیە کە ھیچ شتێک لە جێی خۆیدا نییەو لە ھەر کاتێکدا ئەگەری روودانێک ھەیە.

بۆیە دەبێت بە خێرایی کۆمەڵێک ھەنگاو بنێنین و پێش لە رووداوی نەخوازراوی وەک ئاگرگرتن و تەقینەوەی مۆبایل بگرین. 

یەکەم: دەبێت تەواوی بەرنامەی مۆبایلەکەت ناچالاک بکەیت.

دووەم: مۆبایلەکەت بۆ ماوەیەک بکوژێنیتەوە.

سێیەم: کەڤەری مۆبایلەکەت دەربھێنە.

چوارەم: پلەی گەرمی مۆبایلەکەت دابەزێنە. 



3 مانگ پێشتر - Aug 8 2018 3:01PM
Print Friendly and PDF
زیاتر
123