تەندروستی

گرنگی خەوتنی قوڵ ئاشکرابوو


ھەموو دەزانین کەسێکی پێگەیشتوو پێویستی بە ٧-٩ کاتژمێر خەوتن ھەیە لە شەو و ڕۆژێکدا، بەڵام جۆرێتی خەوتنەکە لە ژمارەی کاتژمێرەکان گرنگترە.

لەکاتی خەودا جەستە بە چەند قۆناغێکی جیاوازدا دەڕوات و خەوتنی قوڵیش یەکێکە لەو قۆناغانە و زۆر گرنگە، گەر کەسێک بەم قۆناغەدا نەڕوات ئەوا ڕۆژی دواتر ھەست بە ماندوویی دەکات.

ڕێژەی خەوی قوڵ لە کەسێکدا ٪١٣-٢٥ خەوەکەیەتی، لەگەڵ چوونە تەمەنیشەوە ئەم ڕێژەیە کەمدەکات، گەر کەسێک تەمەنی لە ٣٠ ساڵ کەمتر بێت ئەوا شەوانە ٢ کاتژمێری پێویستە، گەر لە ٦٥ ساڵ زیاتر بێت ئەوا شەوانە نزیکەی نیو کاتژمێر لەم قۆناغەدا دەبێت.
ھیچ پێداویستی و تایبەتمەندییەکی دیاریکراو نیە بۆ خەوی قوڵ بەڵام کەسە گەنجەکان زیاتر پێویستیانە چونکە یارمەتی باشتر گەشەکردنیان دەدات.
سوودەکانی خەونتی قوڵ:

1- مێتابۆلیزمی شەکری گلوکۆز زیاددەکات، ئەمەش یارمەتی یادەوەری کورت خایەن و درێژ خایەن دەدات لە مێشکدا.
2- ھۆرمۆنی گەشە کردن لەم کاتەدا دەردەدرێت.
3- جەستە ووزە وەردەگرێتەوە.
4- خانەکان نوێ دەبنەوە.
5- چوونی خوێن بۆ ماسولکەکان زیاددەکات.
6- شانەی ئێسکەکان نوێ دەکاتەوە.
7- سیستەمی بەرگری جەستە بەھێز دەکات.


مانگ پێشتر - Aug 3 2018 5:46PM
Print Friendly and PDF
زیاتر