کۆسرەت رەسول عەلی: ھەواڵی شەھیدبوونی نیاز دەرگەڵەیی دڵگران و خەمباری کردم

2023-08-19   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
کۆسرەت رەسول عەلی سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیامێکی ھاوخەمی ئاڕاستەی خانەوادە و کەسوکاری شەھید نیاز دەرگەڵەیی دەکات و دەڵێت، " ھەڤاڵ نیاز جەلال بەگ دەرگەڵەیی کەسایەتییەکی دیارو ناسراو بوو، تێکۆشەرێکی گەورەی دەڤەرەکە بووەو لە خانەوادەیەکی تێکۆشەرو ناسراو و دیاری ناوچەکە بوو، ژیان و گیانی خۆی تەرخان کرد بۆ خزمەتی یەکێتیی و کورد، ھەمیشە خۆی بە خزمەتکاری خەڵک دەزانی و پەیوەندییەکی بەھێزی کۆمەڵایەتی لەگەڵ سەرجەم چین و توێژەکان ھەبوو."

دەقی پەیامەکە...

بەڕێزان: خانەوادەو کەسوکاری شەھید نیاز جەلال بەگ دەرگەڵەیی
بەڕێزان: خزمانی دەرگەڵە

بەداخێکی زۆرەوە ھەواڵی شەھیدبوونی تێکۆشەرو پێشمەرگەی دێرین، فەرماندەو کەسایەتی دیارو ناسراوی کوردستان، ئەندامی پێشووی ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتیی  ھەڤاڵ (نیاز جەلال بەگ دەرگەڵەیی)م بیست، دڵگران و خەمباری کردم، ھاوبەشی خەمتانم.

ھەڤاڵ نیاز جەلال بەگ دەرگەڵەیی کەسایەتییەکی دیارو ناسراو بوو، تێکۆشەرێکی گەورەی دەڤەرەکە بووەو لە خانەوادەیەکی تێکۆشەرو ناسراو و دیاری ناوچەکە بوو، ژیان و گیانی خۆی تەرخان کرد بۆ خزمەتی یەکێتیی و کورد، ھەمیشە خۆی بە خزمەتکاری خەڵک دەزانی و پەیوەندییەکی بەھێزی کۆمەڵایەتی لەگەڵ سەرجەم چین و توێژەکان ھەبوو.

بەداخەوە لە رووداوێکدا شەھید کرا، پرسەو سەرەخۆشی و ھاوخەمی قووڵی خۆم ئاراستەی خانەوادە تێکۆشەرەکەتان و سەرجەم ھەڤاڵ و ھاوڕێکانی کاکە نیاز جەلال بەگ دەرگەڵەیی دەکەم، ھیواخوازم ئەمە دواکۆست و ناخۆشی ھەموو لایەک بێت، خوای گەورە سەبووری ھەموومام بدات و کۆچکردوو جێگای بەھەشتی بەرین بێت.

کۆسرەت رەسول عەلی
سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان