فەرهەنگی

بە ئامانجی ئاشتەوایی خێزان، کەمپینی بڕوام وایە راگەیەندرا


کەمپینی بڕوام وایە ئامانجی ئاشتەوایی خێزان و بەشداریپێکردنی پیاوانە بۆ پاڵپشتیکردنی ژنان و کچان.

کەمپینەکە  لەلایەن رێکخراوی CDO رێکخراوە، دەستپێکەکەی لە شاری سلێمانی بووە و بڕیارە بۆماوەی ٢٠ رۆژ بەردەوام بێت و کەمپی ئاوارەکانیش یەکێک دەبێت لەو شوێنانەی کە کەمپینەکەی تێدا رادەگەیەنرێت، ئەویش بە ئامانجی پشتیوانیکردن ژنان و کچانی پەنابەر. 

مەبەستیش لەو پڕوژەیە نووسینی چەند دێڕێکی سۆزداری و پشتیوانیکردن و سوپاسکردنی ژنان و کچانە لە لایەن پیاوانەوە کە لەگەڵ نووسینەکەشدا دیارییەکی بچووک پێشکەش بەو کەسە دەکرێت کە نووسینەکەی بۆ نووسراوە.


2 مانگ پێشتر - Jul 12 2018 10:40PM
Print Friendly and PDF
زیاتر
123