تەندروستی

خواردنی ھەنگوین لە ڕەمەزاندا ئەم سودانەی ھەیە


-ڕێگری دەکات مرۆڤ دووچاری قەبزی ببێت.

-لەش لە ژەھر پاکدەکاتەوە.

-کۆئەندامی ھەرس چالاک دەکات.

لەگەڵ بوونی کۆمەڵێک سودی دیکەی ھەنگوین ئەوانیش

ھەنگوین دادەندرێت بە خواردنێکی نموونەی ڕۆژوانان،بەھەمان شێوەی خورما خواردنی بە ڕێژەیەکی کەم لەکاتی شکانی ڕۆژوودا زۆر بەسودە،بۆ ئەوەی گەدەش دووچاری ھیلاکی نەبێت وا باشە خواردنەکان بە شێوەی بەدوای یەک و بەلەسەرخۆی بخورێت.

خواردنی ھەنگوین بەتەنھا لەکاتی شکانی ڕۆژوودا بەسود نیە بەڵکو لە پارشێوانیشدا زۆر بەسودە  وزەیەکی زۆر بە کەسی ڕۆژوان دەبەخشێت،ھەروەھا بەھۆی بونی ڤیتامین "B١" لە ھەنگویندا بۆ ئەو کەسانە بەسودە کە دووچاری ھەوکردنی کۆئەندامی دەماریان بوون،ئەو ڤیتامین "B٢" کە تێیدایەتی چارەسەری برینی دەم(قڵیشانی لێو) و ھەوکردنی چاو دەکات.

ھەنگوین ڕێژەیەکی زۆر لە کانزاکانی وەک پۆتاسیۆم و سودیۆم و کالیسیۆم و مەنگنسیۆم و ئاسن و مس و فۆسفۆڕ و کبریتی تێدایە کە ئەمانەش یارمەتی ھێورکردنەوەی باری دەرونی بەتایبەتیش ئەو کەسانەی دووچاری تێکچونی باری دەرونیان بوون دەدات.

چارەسەری کۆکە و ھەوکردنی قوڕگ دەکات بۆ ئەو کەسانەش بەسودە کە جیوبی لووت ھەروەھا حەساسیەتیان ھەیە ،چارەسەری گرژی ماسولکەکان دەکات،خواردنی بۆ جگەر و گرژی ماسولکەکانیش زۆر بەسودە.

توانەوەی ھەنگوین لە پەرداخێک ئاودا و لە پاشاندا خواردنی گرفتی  گرانی ھەرس چارەسەر دەکات وە ئەگەر لە پێش خەوتنیش بخورێت چارەسەری خەوزڕان دەکات .

ئەو کەسانەش کە دووچاری کۆکە دەبن باشترین چارەسەر بۆیان خواردنی کەوچێک ھەنگوینە لە ڕۆژدا کە لە زۆر چارەسەری کیميایی بەسودترە. 


6 مانگ پێشتر - May 22 2018 8:23PM
Print Friendly and PDF
زیاتر