تەندروستی

منداڵەکەت ڕشک و ئەسپێی ھەیە؟ ئەم ڕێنماییانە گرنگە بۆت!


سەنتەری ئامۆژگاری پزیشکی لە ئەڵمانیا رێنمایی ئەو دایک و باوکانە دەکات کە منداڵەکانیان قژیان ڕشک و ئەسپێی تێدایە، مادەی بکوژی رشک و ئەسپێ بەکاربھێنن، تەنھا بەم ڕێگەیە دەتوانرێت بەتەواوی بنەبڕ بکرێت.

دوای دانانی ئەم دەرمانە لەسەر قژ، کە لە ھەموو نۆرینگە پزیشکییەکان دەستدەکەوێت، پێویستە جوان بشۆردرێت و بۆماوەیەک بھێڵدرێتەوە، دواتر بەشانەی تایبەت ھەموو قژەکە دابھێندرێت، بەردەوام شانەکە پاک بکرێتەوە.

ئەم کارە پێویستە ھەموو ٤ ڕۆژ جارێک بۆماوەی ٢ ھەفتە ئەنجام بدرێت.


4 مانگ پێشتر - May 21 2018 6:22PM
Print Friendly and PDF
زیاتر