تەندروستی

چەند ڕێنماییەک بۆ مێشکێکی تەندروست و چالاک


وەک ئاشکرایە خواردن گرنگییەکی زۆری بۆ تەندروستی مێشک ھەیە، لەوبارەیەوە پسپۆڕی خۆراکی "بنین شاھین"، چەند ڕێنماییەکی گرنگ دەخاتەڕوو سەبارەت بەگرنگی بەکارھێنانی ڕۆژانەی "ڕۆن و گلوکوزو ئاو و ئەنجامدانی وەرزش" لەسەر مێشک.

مێشک و چەوری بەسود:
گرنگە زانیاری ئەوەمان ھەبێت کە چەورییە تەندروستەکان زۆر گرنگن بۆ مێشک کە ٦٠%ی ڕیشاڵەکانی مێشک پێکدەھێنن، زۆر جار خەڵکانێک بەتەواوی دەستبەرداری چەوری دەبن لە خواردنی ڕۆژانەیاندا لەپێناو دابەزاندنی کێش دا، ئەمەش ھەڵەیە.
لە چەورییە بەسودەکانیش بۆ مێشک بریتیین لە "ئۆمیگا ٣، ئۆمیگا ٦،" کە بەرپرسن لە کاری ڕۆژانەمان وەک بینین و وردبوونەوەو بیروھۆش و توڕەیی.

بەکارھێنانی شەکر:
جەستە پێویستی بەگلوکوز ھەیە بۆ ئەوەی کارە سەرەکییەکانی خۆی بکات، وەک بیرکردنەوەو فێربوون و شت وەبیرھێنانەوە.
مێشک ٢٥%ی گلوکوزی جەستە بەکاردەھێنێت، پێویستە ئەوەش بزانین گلوکوز تەنھا سەرچاوەی خۆراکیی مێشکە بۆ ئەوەی وزەی پێویستی ھەبێت.
ھەروەھا خواردنی زۆری گلوکوز واتە شەکر، کاری پێچەوانەی دەبێت وەک بەرزبوونەوەی ڕێژەی شەکر لە خوێن دا.

ئاوو کاری مێشک
ئاو سەرچاوەیەکی گرنگ و پێویستی مێشکە، مێشکی مرۆگ ٨٠%ی لە ئاو پێکھاتووە، لە کۆتایی دا مێشک بریتییە لە پەیوەندییەکی ئاڵۆزی نێوان خانەی عەسەب و ئاو.
وشکبوونەوەی مێشک کاریگەری بۆسەر جەستە دەبێت بەشێوازی جیاواز، بۆنمونە لەکاتی شۆفێری دا ناتوانیت تەرکیزی تەواو بکەیت و کاردانەوەش بۆ ڕوداوەکان خاو دەبنەوە.

وەرزش و تەندروستی مێشک
زۆرجار گوێبیستی ئەوە دەبین کە دەڵێت: "مێشکی باش لە جەستەیەکی باشدایە"، لە ڕاستیشدا ئەمە تەواوە، ئەوەی بۆ تەندروستی دڵ باشە، بۆ تەندروستی مێشکیش باشە، دڵ لەکاتی جوڵەدا ئۆکسجینی زیاتر دەنێرێت بۆ مێشک.
بەپێی توێژینەوەیەک کە لەلایەن بەشی زانستی پزیشکی زانکۆی جۆرجیاوە ئەنجامدراوە، وەرزش بۆماوەی ٢٠ خولەک وا دەکات مێشک بەباشتر کاری خۆی بکات.


6 مانگ پێشتر - May 21 2018 5:49PM
Print Friendly and PDF
زیاتر