تەکنەلۆژیا

ڤیدیۆ.. جاگوار خێراترین ئۆتۆمبیل لە جیھاندا بەرھەم دەھێنێت


کۆمپانیای "Lister" ڕایگەیاند: بەھاوکاری کۆمپانیای جاگوار خێراترین ئۆتۆمبیلی کروس ئۆڤەر لە جیھاندا بەرھەم دەھێنن.

بڕیارە ئەو دوو کۆمپانیایە ئەو ئۆتۆمبیلەی دروستی دەکەن خێراییەکەی بگاتە 335 کم لە سەعاتێکدا.
ئەم ئۆتۆمبیلە، قەبارەی بزوێنەرەکەی 5 لیترە، 8 پستۆنی ھەیە، ھێزی 680 ئەسپی ھەیە، خێراییەکەی لە 0 کم دەگاتە 100 کم لەماوەی 3.2 چرکەدا.

تائێستا نریخی ئەم ئۆتۆمبیلە دیارینەکراوە، بەڵام ئەوە ڕاگەیەندراوە کە، تەنھا 350 دانەی لێ بەرھەم دەھێندرێت.




4 مانگ پێشتر - May 18 2018 8:06PM
Print Friendly and PDF
زیاتر
123