تەکنەلۆژیا

Snapchat جۆرێکی نوێی چاویلکە بەرھەم دەھێنێت


سەرپەرشتیارانی کۆمپانیای سناپ چات، جۆرێکی نوێی چاویلکەی زیرەکیان بۆ تۆرەکەیان ئاشکرا کرد، کە ئەمە بە نەوەی دووەمی بەرھەمەکانی کۆمپانیای ناوبراو ئەژمار دەکرێت.

"Spectacles V٢" ناوی چاویلکە تازەکەیە، ھاوشێوەی چاویلکەکانی بەر خۆرە بەڵام بەشێوەیەکی جوان و سەرنجراکێش و دیزانی سەردەمیانە دروست کراوە،بەرگەی ئاو دەگرێت و دوو کامێرای لەسەر جێگیر کراوە لەملاو ئەولای چاویلکەکان،بەھۆیەوە بەکارھێنەر دەتوانێت وێنە و گرتە ڤیدیۆییەکان بە بەرزترین کوالیتی تۆمار بکات، لەگەڵ ئەوەشدا خاوەنی پاتریەکی ناوەکییە و لەرێگەیەوە بۆ چەندین کاتژمێر بەکارھێنەر دەتوانین ھەم وێنەکانی تۆمار بکات، لەھەمانکاتیشدا دەتوانێت بینەری وێنە و گرتە ڤیدیۆییەکان بێت. 

ئەم چاویلکەیە لەرێگەی بلوتوسەوە پەیوەست دەکرێت بە مۆبایلەکانەوە و لەرێگەیەوە دەتوانێت لەنێو تۆری سناپ چاتەوە، بە مۆبایلەکەی کۆنترۆڵی بکات و بەچەندین رەنگی جۆراوجۆریش بەرھەم ھێنراوە. 
جێگەی ئاماژەیە، لە ئێستادا ئەم چاویلکەیە لە بازاری ئۆنلاین لە پێگەی سناپ لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاو بەریتانیا و کەنەدا و فەرەنسا، بە نرخی ١٢٩.٩٩ دۆلار بەردەستە واش بریارە لە ئایندەیەکی نزیکدا لە ١٣ وڵاتی تر دەست بکرێت بە فرۆشتنی.



6 مانگ پێشتر - May 8 2018 9:32AM
Print Friendly and PDF
زیاتر
123