تەکنەلۆژیا

ئەو بەکتریای کیبۆردی کۆمپیوتەر ھەڵیدەگرێت چوارسەد ئەوەندەی بەکتریای تەوالێتە


شارەزایان لە وڵاتی ئوستوڕالیا لە دوای توێژینەوەیەکیان  بۆ ڕێژەی ئەو بەکتریایەی کە بە کیبۆردی کۆمپیوتەرەوەیە ئەنجامیاندا ،بۆیان دەرکەوت ئەو بەکتریای کە کیبۆردی کۆمپیوتەر ھەڵیدەگرێت چوارسەد ئەوەندەی بەکتریای تەوالێتە،ھۆکاری ئەم ڕێژە زۆرەشیان بۆ زۆری بەکارھێنانی یەک کیبۆرد لە لایەن چەند کەسێکەوە گەڕاندەوە.

لە دوای توێژینەوەیەکیان کە لەسەر کیبۆرد ئەنجامیاندا بۆیان دەکەوت چەندەھا بەکتریای ھێشوی لەخۆ دەگرێت

وە لە دوای پشکنینێکی نەخۆشخانەی ھۆڵندی کە بۆ ھەزار کیبۆردی کۆمپیوتەرکرا،ئەنجامەکەی زۆر لە ئەنجامەکەی نەخۆشخانەی شیکاگۆوە نزیک بوو،  دەرکەوت لە %٩٥ی کیبۆردەکان  بەکتریایان ھەڵگرتووە ،کە لە دوایدا مرۆڤ دووچاری نەخۆشی دەکەن.

بۆیە شارەزایان داوا دەکەن ڕێگایەکی گونجاو و باش بۆ پاکردنەوەی کیبۆردی کۆمپیوتەر بەکاربھێندرێت ،پاکردنەوەی کیبۆرد بە بڕێک لە ئاو و بەھەمان ڕێژەش بڕێک لە  لە کحول و لە دوایدا پاکردنەوەی بە پارچە قوماشێکی وشک بە باشترین چارەسەر داناوە بۆ ڕزگاربوون لە گرفتە.



7 مانگ پێشتر - Apr 25 2018 11:21AM
Print Friendly and PDF
زیاتر
123