سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، یاسای ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان پێویستی بە گۆڕانکارییە و دەبێت لە پەرلەمان دەنگی لەسەر بدرێت.
ھەرێم کەمال ئاغا سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی بە کوردسات نیوزی راگەیاند، یاساکە پێویستی بە ھەندێ گۆڕانکارییە بەتایبەت لەسەر مەسەلەی ژمارەی بازنەکان و پشت بەستن بە کارتی دەنگدان.
وتیشی، تائێستا پڕۆژەی ھەمواری یاساکە رەوانەی پەرلەمان نەکراوە، بەڵام ھەر ھەوڵێک بۆ ھەموارکردن یان نوێکردنەوەی یاساکەی ئێستا پێویستە لەپەرلەمان دەنگی لەسەر بدرێت.