ئەڵمانیا داوا دەکات دەمیرتاش و عوسمان کاڤالا لە زیندان ئازاد بکرێن

2023-01-24   |  
فۆتۆ: 
هادی
"ئانالینا بێربوک"وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا لە وتارێکدا کۆبونەوەی پەرلەمانی ئەنجومەنی ئەوروپا کە بارەگاکەی لە شاری ستراسبۆرگی فەرەنسایە رایگەیاند، پێویستە وڵاتانی ئەندام ڕێز لە پەیماننامەی ئەوروپی بۆ مافەکانی مرۆڤ بگرن، لەسەر ئەو بنەمایەش پێویستە دەسەڵاتدارانی تورکیا بڕیارەکانی دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا جێبەجێ بکەن.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، پێویستە ھەریەک لە"سەلاحەدین دەمیرتاش" ھاوسەرۆکی پێشووتری ھەدەپە و عوسمان کاڤالای بازرگان"کە تا ئێستا لە زینداندان ئازاد بکرێن

"سەلاحەدین دەمیرتاش" لە ٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ ەوە دەستگیرکراوە، ھەروەھا عوسمان کاڤالا  لە مانگی نیسانی ٢٠٢٢ بە تۆمەتی بەشداربونی لە کودەتاکەی ساڵی ٢٠١٦ بڕیاری زیندانیکردنی ھەتاھەتایەی بۆ دەرچوو.