لایەنە سیاسییەکانی خانەقین لەبارەی خراپی رەوشی ئەمنی و نەبوونی خزمەتگوزاری کۆبوونەوە

2022-09-05   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
نوێنەری حزب و لایەنە سیاسییە کوردستانییەکان بۆ تاوتوێکردنی خراپی رەوشی ئەمنی و جێبەجێنەکردنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان لە قەزای خانەقین کۆبوونەوە و ھەموویان کۆدەنگبوون لەسەر ئەوەی دەبێت سەرکردایەتی سیاسیی کورد لەسەر پرسی ناوچە دابڕێنراوەکان بێتە دەنگ، بۆ ئەو مەبەستەش لیژنەیەک لەسەر ئاستی باڵای لایەنە سیاسییەکان پێکھێنرا بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ حکومەتی ھەرێمی کوردستان.