موسەنا سامەڕایی: سەرکەوتنی پرۆسەی سیاسی لە کەرکوک سەرکەوتنی کاری سیاسییە لە عیراق
مەریوان عەبدوڵا
سەرۆکی ھاوپەیمانی عەزم دەڵێت، سەرکەوتنی پرۆسەی سیاسی لە کەرکوک ئاماژەیە بۆ سەرکەوتنی داھاتووی کاری سیاسی لە عیراق.
موسەنا سامەڕایی سەرۆکی ھاوپەیمانی عەزمی سونەکان رایگەیاند، کەرکوک ھاوشێوەی عێراقێکی بچوکە و پێویستە ھەمووان کار بۆ بەھێزکردنی پێکەوەژیان بکەن دوو لە حزبایەتی و تایفیی و دەبێت ھەموو سیاسییەکانیش باوەڕیان بەوە ھەبێت کە ئەو شارە بۆ ھەموو پێکھاتە رەسەنەکانیەتی بەبێ جیاوازی و پەراوێزخستنی ھیچ پێکھاتەیەک.
وتیشی، سەرکەوتنی پرۆسەی سیاسی لە کەرکوک و پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری بۆ خەڵکی ئەو شارە، ئاماژەیە بۆ سەرکەوتنی داھاتووی کاری سیاسی لە عیراق.
|