داھاتی ھەفتەیەکی سلێمانی و ھەڵەبجە و گەرمیان و راپەڕین زیاتر لە ھەشت ملیار دینارە

20/09/2024
فۆتۆ: 
مەریوان عەبدوڵا

داھاتی نانەوتی ئەم ھەفتەیەی سنوری پارێزگاکانی سلێمانی و ھەڵەبجە و ئیدارەکانی گەرمیان و راپەڕین زیاتر لە ھەشت ملیار دینارە و بەراورد بە ھەفتەی رابردوو بەڕێژەی زیاتر لە ٢٦% دابەزیوە.

ماڵپەری شەفافیەت کە چاودێری داھاتی نانەوتی سلێمانی و ھەڵەبجە و ئیدارەی ڕاپەڕین و گەرمیان دەکات بڵاویکردەوە، داھاتی ١٤ تا ٢٠ی ئەیلول ھەشت ملیار و ٤٤٠ ملیۆن و ٨٧١ ھەزار و ١٠٢ دیناری عیراقی بووە، کە بەراورد بە ھەفتەی رابردوو بە بڕی سێ ملیار دینار واتە بەڕێژەی ٢٦.٥% دابەزیوە. لەو داھاتەش ٧٧%ی نەختینە و ٢٣%ی چەک بووە.

بەپێی ماڵپەری شەفافیەت، داھاتی ھەفتەی پێشووی سلێمانی و ھەڵەبجە و ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان زیاتر لە ١١ ملیار دینار بووە.