جیهان

ئاکپارتی کوشتنی خاشقچی بە مەترسی دەزانێت


پارتی دادو گەشەپێدانی فەرمانڕەوای تورکیا کوشتنی خاشقچی رۆژنامەنوسی سعودیە بە مەترسی لەسەر بەجێھێنانی فەریزەی حەج لە داھاتوودا دەزانێت.

نوعمان کورتڵموش جێگری سەرۆکی ئاکپارتی رایگەیاند، تاوانی کوشتنی رۆژنامەنوس خاشقچی ئاسایشی رێوڕەسمی حەج دەخاتە مەترسییەوەو سعودیە لە موسوڵمانان دادەبڕێت.

کورتڵموش راشیگەیاندوە، گومان لەلای موسوڵمانان دروستبوە لەبارەی سەلامەتی و پاراستنیان لە بەجێھێنانی فەریزەی حەجدا، شای سعودیەش ھیچ نازناوێکی نامێنێت و لە داھاتوودا حاجیان بە ئارامی روکنەکانی حەج بەجێناھێنن.

جێگری سەرۆکی ئاکپارتی داواشی لە سعودیە کردوە شوێنی تەرمی خاشقچی و ئەوانەش ئاشکرا بکات کە فەرمانی کوشتنیان دەرکردوە.




4 ڕۆژ پێشتر - Nov 9 2018 10:03PM
Print Friendly and PDF
زیاتر