کوردستان

بزووتنەوەی گۆڕان دوو دڵە لە بەشداریی و بەشداری نەکردنی حکومەتی نوێدا


لە پێکێنانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستاندا گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامی خۆیان یەکلایی نەکردۆتەوە و چاوەڕوانی کارنامەی حکومەتی داھاتوودەکەن و یەکگرتووش وەک ئۆپۆزسیۆن دەچێتەوە پەرلەمان.

ئەوەشی تا ئێستا ڕوونە ئەوەیە یەکێتی و پارتی دوولایەنی سەرەکین بۆ پێکھێنانی حکومەتی تازە و لە پێنج لایەنە سەرەکیەکەی پێشوو تەنھا یەکگرتوو بەڕەسمی ڕایگەیاندوە بەشداری حکومەت ناکات و وەک ئۆپۆزسیۆن لە پەرلەمانی کوردستان بەشدار دەبێت.

بزووتنەوەی گۆڕان خاوەنی ١٢ کورسی پەرلەمانیە، دوو دڵە لەبەشداریکردن و نەکردن لەم کابینە نوێیەدا، ئێستا چاوەڕوانی وەڵامی ئەو ڕاپرسیەیە کە لە ناو ئۆرگانەکانیدا کردویەتی بۆ ئەوەی بزانێت ئەندام و لایەنگرەکانی کام بژاردەیەیان بەدڵە.

کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان دەرگای کراوەیە بۆ وەفدی دانوستانکاری ڕاسپێرداو بۆ پێکھێنانی حکومەت، ئەوانیش نایشارنەوە کە دەیانەوێت بەشداربن لە حکومەتی داھاتوو بەڵام بەشدارێکی ڕاستەقینە بەم شێوەیە بڕیار بەدەست بن و توانای گۆڕانکارییان ھەبێت لەو وەزارەتەی وەریدەگرن.

ھاوکات عوسمان کاروانی ئەندامی سەکردایەتی یەکگرتوو دەڵێـت، توانای حزبەکەی لە پێنج کورسی پەرلەمانی زیاترە بەو پێیەی ھەر لە پەرلەمان نا بەڵکو سەرجەم ئۆرگانەکانی حزب لە تەواوی ھەرێم وەک ئۆپۆزسیۆن کاردەکات و پشتیوانی ھەموو خۆپیشاندان و ناڕەزایەتیەکان دەکات.




5 ڕۆژ پێشتر - Nov 9 2018 8:29PM
Print Friendly and PDF
زیاتر