عێراق

ھاوپەیمانی بونیاد: گۆڕانکاری بەسەر بەشە بودجەی ھەرێمدا نایەت


سەرچاوەیەک لە ھاوپەیمانی بونیاد جەخت دەکاتەوە لەوەی کە بەشە بودجەی ھەرێمی کوردستان ١٢% دەبێت و گۆڕانکاری بەسەردا نایەت.

سەرچاوەکەی ھاوپەیمانی بونیاد رایگەیاندووە: پشت بەستوو بە دەستوور، بودجەی گشتی دەوڵەتی عێراق بەیەکسانی بەسەر پارێزگاکان دابەش دەکرێت، بە ھەرێمی کوردستانیشەوە.

وتیشی: بەشی ھەرێمی کوردستان لە بودجە، ١٢%ەیە.

سەرچاوەکەی ھاوپەیمانی بونیاد ئاماژەی بەوەشکردووە: دابەشکردنی بودجەی عێراق، بەپێی ژمارەی دانیشتوانەکەی دەبێت و ئەستەمە ئەنجومەنی نوێنەران ١٧%ی بودجە بۆ ھەرێمی کوردستان دیاری بکات.

لێدوانی سەرچاوەکەی ھاوپەیمانی بونیاد لەکاتێکدایە، کە لێپرسراوانی ھەرێمی کوردستان داوا دەکەن ١٧%ی بودجەی عێراق بۆ ھەرێمی کوردستان دابین بکرێت.



5 ڕۆژ پێشتر - Nov 9 2018 5:19PM
Print Friendly and PDF
زیاتر