جیهان

مۆسکۆ، تاڵیبان و ئەنجوومەنی باڵای ئاشتی ئەفغانستان کۆبوونەوە


گفتوگۆکانی ئاشتی چەند لایەنەی ئەفغانستان لە مۆسکۆی پایتەختی روسیا بەبەشداری شاندێکی بزوتنەوەی تاڵیبان و ئەنجوومەنی باڵای ئاشتی ئەفغانستان بەڕێوەچوو. 

بەمەبەستی بەدیھێنانی پڕۆسەی ئاشتی لە ئەفغانستان و یەکلاییبوونەوەی ناکۆکییەکانی نێوان حکومەتی ئەو وڵاتە و بزووتنەوەی تاڵیبان، کۆبوونەوەی نێوان شاندێکی تاڵیبان و ئەنجوومەنی باڵای ئاشتی وەک دامەزراوەیەکی سەربەخۆ بە سەر پەرشتی سێرگی لاڤرۆڤ لە مۆسکۆ کۆبوونەوە.

سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری رووسیا رایگەیاندوە، بەشداری تاڵیبان لەو کۆبوونەوەیەدا رووداوێکی گرنگەو ھەوڵێکیشە بۆ بەدیھێنانی ھەلومەرجی لەبار بۆ دەستپێکردنی کۆبونەوەی راستەوخۆی نێوان تاڵیبان و حکومەتی ئەفغانستان. 

جێگەی ئاماژەیە ئەوە یەکەمینجارە کە بزووتنەوەی تاڵیبان بەشێوەیەکی رەسمی لە کۆبوونەوەیەکدا لە مۆسکۆ بەشدار دەبن. 



5 ڕۆژ پێشتر - Nov 9 2018 4:05PM
Print Friendly and PDF
زیاتر