جیهان

زەریف وەڵامی پۆمپیۆ دەداتەوە


لە کاردانەوەیەکدا بەرامبەر وتەکانی مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کە تیایدا ئاماژەی بەوەکردبوو پێویستە سەرکردەکانی ئێران ھەڵسوکەوتی خۆیان بگۆڕن تا سزاکانییان لەسەر نەمێنێت و بەوەش باری سەرشانی ھاوڵاتیانی ئێران سوک بکەن.

محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران سزاکانی ئەمریکای بۆسەر وڵاتەکەی بە تاوانی دژی مرۆڤایەتی ناوبرد.

پۆمپیۆ لەمیانی چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی بی بی سی دا ئەو قسانەی سەبارەت بە ئێران کردووە و محەمەد جەواد زەریفیش لە تویتێکیدا ئاماژەی بەوەکردوە، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئۆباڵی سزاکانی ئەمریکای خستۆتە ئەستۆی ئیران، بەڵام ئەو راستیەی پشتگوێ خستووە کە ئەو سزایانەی ئەمریکا لەدژی ئێران تاوانە دەرھەق بە مرۆڤایەتی.

لەو چاوپێکەوتنەدا پۆمپیۆ جەختی کردۆتەوە لەسەر بەردەوامبونی سزاکان تا ئەو کاتەی کۆماری ئیسلامیی ئێران ھەڵسوکەوتی خۆی دەگۆڕێت.



5 ڕۆژ پێشتر - Nov 9 2018 3:37PM
Print Friendly and PDF
زیاتر