جیهان

تێزی دکتۆراکەی ستیڤن ھاوکینگ بە ٦٧٠ھەزار یۆرۆ فرۆشراوە


لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا، کورسی و تێزی دکتۆراو چەندین مەدالی رێزلێنانی سیتڤن ھاوکینگ، گەورەترین زانای فیزیا و گەردوونناسی ناسراوی بەریتانیا لە مەزاتێکدا فرۆشران.

لەو مەزاتەدا یەکەمین کورسی ھاوکینگ بە بەھای ٣٢٠ ھەزار یۆرۆ فرۆشرا. 

ھاوکات تێزی دکتۆراکەی لە لایەن کڕیارێکی نەناسراوەوە بە بەھای ٦٧٠ ھەزار یۆرۆ کڕدراوە. 

 جگە لەمە چەندین مەدالی رێزلێنان بە بەھای ٣٦٠ ھەزار یۆرۆ فرۆشراون. 

بڕیاریشە کۆی ئەو پارانە بۆ بواری لێکۆڵینەوەو خێر خەرج بکرێت. 

ستێفن ھاوکینگ گەورەترین زانای فیزیای دنیا و گەردوونناسی ناسراوی بەریتانیا لە تەمەنی ٧٦ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.



5 ڕۆژ پێشتر - Nov 9 2018 1:55PM
Print Friendly and PDF
زیاتر