عێراق

عێراق قەرەبوی جەنگی کوەیت دەکاتەوە


عێراق لە سەدا یەک پۆینت ٥ ی داھاتی نەوت بۆ قەرەبوکردنەوەی جەنگی کوەیت تەرخان دەکات.

ئەو لیژنەیەی لەلایەن نەتەوە یەکگرتوەکانەوە بۆ سەرپەرشتیکردنی قەرەبوەکانی جەنگی کوەیت  دەستنیشانکراوە لە راگەیەنراوێکیدا ئاماژەی بەوەکردوە عێراق لە سەرەتای ساڵی داھاتوەوە رێژەی لە سەدا یەک پۆینت ٥ ی کۆی داھاتی نەوتی خۆی بۆ سندوقی قەرەبوکردنەوەی زیانەکانی جەنگی کوەیت تەرخان دەکات . 

لیژنەکەی نەتەوە یەکگرتوەکان ئاماژەی بەوەشکردوە ئەو ھەنگاوە لە چوارچێوەی بڕیاری ژمارە ٢٧٦ ی ساڵی ٢٠١٧ ی ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی ئەو لیژنەیە نراوە. 

ھاوکات سەرۆکی دەستەی ھەڵسەنگاندنی ئەو قەرەبوانە ئاماژەی بەوەکردووە لەمساڵدا کوەیت  سێ گوژمەی ئەو قەرەبوەی وەرگرتووە، بڕی ھەر یەکێکیان ٩٠ ملیۆن دۆلار بووە. 

ئەو کاربەدەستی کوەیت ئاماژەی بەوەشکردوە ھێشتا عێراق بڕی ٤ ملیار و ٤ سەد ملیۆن دۆلاری لەسەر دەمینێت کە پێویستە لە ساڵانی داھاتوودا بیداتەوە بە کوەیت.



5 ڕۆژ پێشتر - Nov 9 2018 11:50AM
Print Friendly and PDF
زیاتر