تەندروستی

ئایا سێنسەیژیا نەخۆشیە ؟


کاتێک کەسێک دەتوانێت تامی دەنگەکان  یان وشەیەک بکات وگوێی لە دەنگ یاخود ئاوازی رەنگەکان بێت، کاتێک دوو ھەست تێکەڵ بن بەیەک پێی دەوترێت سێنسەیژیا .

کەسێک کە سێنسەیژیای ( Synesthesia) ھەبێت کاتێک گوێ لە دەنگێک دەبێت لەھەمان کاتدا رەنگێک  لە خەیاڵی ئەودا دروست دەبێت ، واتە کە وشەیەک دێتە بەر گوێی ئەو رەنگێکیش لە خەیاڵیدا دروست دەبێت. کەواتە ئەگەر کەسێک لێی پرسیت دوو شەممە ج رەنگە؟ ھیچ بەلاتەوە سەیر نەبێت چونکە ئەمە جۆرێکی سێنسەیژیایە.

پزیشکەکان دەڵێن لە مرۆڤدا  پێنج ھەستی سەرەکی ھەیە، بیستن و بینین و بەرکەوتن و تامکردن و بۆنکردن. خانەکانی مێشک بەرپرسن لەم ھەستانە ،ھەروەک لەکاتی لەدایکبون ئەم خانانە پێکەوە بەستراون ،بەڵام  لەگەڵ گەشەی مێشک و گەورەبون دەبێت جینێک ئەم خانانە جیابکاتەوە، کاتێکیش ئەو جینە نەتوانێت کارەکەی بکات سێنسەیژیا تیکەڵبونی ھەستەکان دروست دەبێت.

بڵاوترین جۆری سێنسەیژیاش گرافیم کەڵەرە Grapheme colure ئەویش وشەو رەنگەکان پێکەوە دەبەستێتەوە ، لەم حاڵەتەش ئەو خانانەی میشک کە پێکەوەن و بەرپرسن لە گەیاندنی رەنگ و دەنگ  کەمێک تێکەڵبون بەیەک.

گرافیم کەڵەر پێکەوە بەستنی ژمارە و مانگەکان  و رۆژەکان و حەفتەکانە بە رەنگەوە ، بۆ نمونە  ئەوان دەلین مانگی ٥  شینێکی تۆخە  یان  ژمارە ٣ زەردە، ئەم حاڵەتەش شەست جۆری  جیاوازی ھەیە، چونکە ھەر کەسیکیان رۆژێکی ھەفتە بە رەنگێک دەبینێت بۆنمونە ئەگەر لای کەسێک ٣ شەممە زەردبێت ، ڕەنگە لای کەسێکی تر سپی بێت.

ئەگەر لەو کەسانەش بپرسی کە سێنسەیژیانی ھەیە،  ئایا دەتەوێت چارەسەروەربگرێت و لە سینسەیژیا رزگار بێت؟  لەوەڵامدا زۆر  بە دڵنیایەوە دەڵێن نەخێر . 

کەواتە ئەو کەسانەی توشی سێنسەیژیا بوون بە نەخۆشی دانانێن و بە بەخششێکی خوای دادەنێن، چونکە کەسانی توشبوو بە سێنسەیژیا جیھان بە چۆرێکی جیاواتر لە کەسی ئاسای دەبینن و بیرکردنەوەیان فراوانە و توانای داھێنانیان زیاترە.

 ئەوان دەڵێن  بەبێ سێنسەیژیا چۆن بتوانێین جێژ لە ژیان وەربگرین ، ناتوانین پێشبینی جیھانێک بکەین بەبێ ئەو ھەموو چێژەی لە دەنگ و رەنگ.



5 ڕۆژ پێشتر - Nov 9 2018 11:19AM
Print Friendly and PDF
زیاتر