جیهان

٣ ملیۆن ھاوڵاتی ڤەنزوێلا بەھۆی برسیتیەوە کۆچ دەکەن


بڵاوکراوەیەکی ھاوبەشی  نێردراوی نەتەوەیەکگرتوەکان تایبەت بە پەنابەران و رێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی (IOM) رایگەیاند، ژمارەی کۆچبەرو ھەڵھاتوان  لە ڤەنزوێلاوە دەگاتە سێ ملیۆن پەنابەر.

بەپێی بڵاوکراوەکەکۆچی نێودەوڵەتی و سەرچاوەکانی تر، ٢.٤ ملیۆن کۆچبەر کە لە  ڤەنزوێلاوە ھاتوون، بەسەر چەند وڵاتێکی ئەمریکای لاتین و ناوچەی دەریای کاریبی نیشتەجێ دەکرێن.

ھاوکات ناوچەکانی ئەمریکای لاتین و ناوچەکانی دەریای کاریبی دەرگایان بۆ خەڵکی ڤەنزوێلا کردۆتەوە.

چەند ساڵێکە ڤەنزوێلا لە قەیرانی ئابوری و ناساقامگیری سیاسیدایە، پەرلەمانی ڤەنزوێلا ئاشکرایکردوە رێژەی ھەڵئاوسانی ئابوری لە نێوان کانونی دووەم بۆ ئۆکتۆبەری ئەمساڵ  لە ٪٢٨٠ ھەزار بۆ ٪٨٣٣ ھەزار زیادیکردوە. 

ھاوکات سندوقی دراوی نیودەوڵەتی پێشبینی دەکات رێژەی ھەڵئاوسانی ئابوری ڤەنزوێلا بۆ ئەمساڵ بگاتە لەسەدا ملیۆن.



5 ڕۆژ پێشتر - Nov 9 2018 10:44AM
Print Friendly and PDF
زیاتر