کوردستان

قوباد تاڵەبانی و کونسوڵی فەڕەنسا رەوشی ھەرێمیان تاووتوێکرد


قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ دۆمنیک ماس کونسوڵی گشتیی فەرەنسا لە ھەولێر و وەفدێکی یاوەری کۆبووە و تاووتوێی پەیوەندییەکانی ھەرێم و فەرەنسا و پێکھێنانی حکومەتی نوێی عێراق و ھەرێمیان کرد.

لەکۆبوونەوەکەدا، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت، ستایشی ھاوکاری و ھەماھەنگییەکانی حکوومەت و گەلی فەرەنسای لەگەڵ ھەرێمی کوردستان کرد و جەختی کردەوە کە گەلی کورد لەمبارەیەوە ھەڵوێستەکانی فەرەنسا بەرز دەنرخێنێت، ھەروەھا باسی لە چۆنیەتیی پێکھێنانی حکوومەتی نوێی عێراق بە سەرۆکایەتیی د. عادل عبدالمھدی و بەشداریی لایەنە سیاسییەکان و پێکھاتە جیاجیاکانی عێراق تیایدا و ئەگەرەکانی چۆنیەتیی پێکھێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، کرد.

لەبارەی کابینەی داھاتووی حکوومەتی ھەرێم، قوباد تاڵەبانی، گرنگیی خزمەتکردنی زیاتری ھاووڵاتیانی ھەرێمی کوردستانی دووپات کردەوە بەتایبەتی کە ئێستا باری ئابووریی ھەرێم بەرە و باشتر دەڕوات و حکوومەتیش وەک ھەمیشە پلانی باشترکردنی گوزەرانی ھاووڵاتیانی ھەیە و لەمبارەیەوە ئاماژەی بە چاکسازییەکانی حکوومەت کرد کە کاریگەرییان لەسەر گەشەکردنی زیاتری ئابووریی ھەرێمی کوردستان ھەبووە.

لای خۆیەوە کونسولی گشتیی فەرەنسا و وەفدی یاوەری ستایشی چاکسازییەکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانیان کرد و ھیوای بەرەوپێشچوونی باشتر و زیاتریان بۆ ھەرێمی کوردستان خواست.



5 ڕۆژ پێشتر - Nov 8 2018 9:51PM
Print Friendly and PDF
زیاتر