کوردستان

یەکێتی دروشمەکانی ھەڵبژاردنی دەکات بە پڕۆژەیاسا


فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان بەرنامەی ھەڵبژاردنی دەکات بە پڕۆژەیاسا. 

رێواز فایەق پەرلەمانتاری فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان بە کوردسات نیوزی راگەیاند: ھەموو بڕگەکانی بەرنامەی ھەڵبژاردنی یەکێتی بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کە دروشمە سەرەکییەکەی بریتی بوو لە ئارامی و ھەلی کار و خزمەت، دەکرێت بە پڕۆژەیاسا و لە داھاتوودا ئاڕاستەی دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان دەکرێت. 

وتیشی: کاربۆ ئەوە دەکەن ئەو بەڵێنانەی بە خەڵکیان داوە لە پەرلەمان بیکەن بە پڕۆژە و بۆ خزمەتکردنی خەڵک بەکاری بھێننەوە.




5 ڕۆژ پێشتر - Nov 8 2018 9:08PM
Print Friendly and PDF
زیاتر