جیهان

سوپای ئەفغانستان کوژرانی دەیان چەکداری تاڵیبانی راگەیاند


لە ئۆپراسیۆنێکی هاوبەشی سوپای ئەفغانستان و هێزە بیانیەکانی ئەو وڵاتە، نزیکەی 16 چەکداری تاڵیبان کوژران و ژمارەیەکی تریش برینداربوون.

سەرچاوەیەک لە هێزە ئەمنیەکانی ئەفغانستان رایگەیاند: ئۆپراسیۆنەکە لە هەرێمی بەغلان بە هاوبەشیی لەنێوان سوپای ئەفغانستان و هێزە بیانیەکان بووە و هێزی زەمینی و ئاسمانیش تیایدا بەشداربوون.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لەو ئۆپراسیۆنەدا 16 چەکداری تاڵیبان کوژراون و نزیکەی 19ی تریش برینداربوونە.


6 ڕۆژ پێشتر - Nov 8 2018 6:10PM
Print Friendly and PDF
زیاتر