جیهان

بەرلین: سیاسەتی دەرەوەی واشنتۆن گۆڕانکاری بەسەردا نایەت


دوابەدوای کۆتاییھاتنی ھەڵبژاردنی تەواوکاریی کۆنگرێسی ئەمریکا، حکومەتی ئەڵمانیا پێیوایە سیاسەتی دەرەوەی ئیدارەکەی دۆناڵد ترامپ، گۆڕانکاری ئەوتۆ بەخۆوە نابینێت.

سەرباری شکستی کۆمارییەکان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا، لەگەڵ ئەوەشدا ھایکۆ ماس وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا بەدووری زانی سیاسەتی دەرەوەی ئیدارەی ئەمریکا گۆڕانکاری ئەوتۆی بەسەردا بێت، بەپێویستیشی زانی کۆشکی سپی لەسەر بەرژەوەندی بنەمای ھاوبەش، کار لەگەڵ یەکێتیی ئەوروپا بکات.

لە ھەڵبژاردنی تەواوکاریی کۆنگرێسی ئەمریکا کە رۆژی سێشەممەی رابردوو بەڕێوەچوو، دیموکراتەکان زۆرینەی کورسییەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانیان بەدەستھێنا و کۆمارییەکانیش، زۆرینەی کورسییەکانی ئەنجومەنی پیرانیان بەدەستھێنا.



6 ڕۆژ پێشتر - Nov 8 2018 5:50PM
Print Friendly and PDF
زیاتر