نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، لە کۆی ٢٤٨ بارھەڵگر ھاوکاری کە ئامادەکراوە کە بگەیەنرێتە غەززە ١٣٧ بارھەڵگریان گەیشتونەتە غەززە.
نووسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ھەماھەنگی کاروباری مرۆیی لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاندووە، ١١ ئەمبوڵانس و سێ پاس و قەرەوێڵەیەکی پزیشکی تەخت گەیەندراونەتە نەخۆشخانەی شیفا لە پێناو ھاوکاری زیاتری ئەو نەخۆشخانەیە ، کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا شەڕی سەختی بەخۆیەوە بینیووە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ھەرچەندە ئاگربەستەکە زیاتر بخایەنێت، دەزگاکانی فریاگوزاریی مرۆیی دەتوانن ھاوکاری زیاتر بۆ غەززە بنێرن.
وتیشی بەھۆی راگەیاندنی ئاگربەستێکی کاتی لە نێوان ئیسرائیل و حەماس بە مەبەستی ئاسانکاری بۆ ئاڵوگۆڕی بارمتە و دیلەکان، بەپێی ئامارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان، تا ئێستا ١٣٧ بارھەڵگر ھاوکارییان گەیاندۆتە غەززە.