جیهان

ئۆپیک: چین و ھیند لە کڕینی نەوتی ئێران دوور دەکەونەوە


رێکخراوی وڵاتانی ھەناردەی نەوت"ئۆپیک" لە راپۆرتی مانگانەی خۆیدا بە پشت بەستن بە ئامارەکانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم رایگەیاندووە کە بەرھەمھێنانی نەوتی ئێران ١٥٠ ھەزار بەرمیل لە رۆژێکدا کەمیکردووە.

ئۆپیک راشیگەیاندوو، کڕیارانی سەرەکی نەوتی ئێران وەک چین و ھیند کڕینی نەوتی ئەو وڵاتەیان کەمکردۆتەوە و ئەگەری ھەیە، وڵاتانی تریش بەھەمانشێوە تا مانگی نۆڤەمبەر ھەمان شت پەیڕە بکەن. 

لایخۆشییەوە ئاژانسی ھەواڵی فەرەنسا رایگەیاندووە، وڵاتانێکی زۆر بەھۆکاری گەمارۆکانی ئەمریکا لە کڕینی نەوتی ئێران دوور دەکەونەوە. ئەمەش وایکردووە کە مەیدانی نەوتی ئێران لە مانگی ھەشت بە نزمترین ئاستی خۆی تاوەکو ئێستا بگات. 



3 ڕۆژ پێشتر - Sep 14 2018 11:03PM
Print Friendly and PDF
زیاتر