کوردستان

چاندنی ئەندامەکانی جەستە لە ھەرێم بە یاسا رێکدەخرێت


وەزارەتی تەندروستی ھەرێمی کوردستان بەخشینی ئەندامەکانی جەستە بەیاسا رێکدەخات.

خاڵس قادر، وتەبێژی تەندروستی ھەرێمی کوردستان لە میانی لێدوانێکدا بۆ کوردسات نیوز راگەیاند، چاندنی ئەندامەکانی جەستە بەیاسا رێکخراوە و ھەریەک لە چاندنی ئەندامەکانی "گورچیلە و جگەر و مۆخی ئێسک و قەرێنەی چاو"یاخود ھەر ئەندامێکی تری جەستە دەگرێتەوە و تەنیا لەو کاتانەشدا جێبەجێدەکرێت کە زۆر پێویست بێت و ببێتە ھۆکاری رزگار کردنی گیانی ئەو کەسەی پێویستییەتی، ھەروەھا نەبێتە مەترسی گیان لە دەستدان لە سەر ئەو کەسەی ئەندامەکانی دەبەخشێت.

وتەبێژی تەندروستی ئاماژەی بەوەشکرد: بۆ جێبەجێکردنی یاساکە و بەخشینی ئەندامەکانی جەستە لیژنەیەکی باڵا بە سەرۆکایەتی وەزیری تەندروستی و ئەندامێتی چەند پزیشکێکی پسپۆڕ پێکدەھێنرێت، ھەروەھا لە پارێزگاکانیش لیژنەی لاوەکی پێکدەھێنرێت.

رونیشیکردەوە: لە یاساکەدا کڕین و فرۆشتنی ئەندامەکانی جەستە بە ھەموو شێوەیەک قەدەغە کراوە، تەنیا دەبێت وەرگرتنی ئەندامەکان بەشێوەی بەخشین بێت.



3 ڕۆژ پێشتر - Sep 14 2018 9:45PM
Print Friendly and PDF
زیاتر