کوردستان

گەشتکردنی ھاوڵاتیانی ئێران بۆ دەرەوەی وڵات کەمبۆتەوە


گەشتکردنی گەشتیارانی ئێران بەھۆکاری گەڕانەوەی گەمارۆ ئابووری و داراییەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئەو وڵاتە کەم بۆتەوە.

بەڕێوەبەری رێکخراوی فەرھەنگی و پیشەسازی دەستی و گەشتیاری ئێران رایگەیاندووە، گەشتکردنی ھاوڵاتیانی ئێران بۆ دەرەوی وڵات لە چوار مانگی رابردوودا بۆ لە ٨.٦٪ کەمبۆتەوەو ئەمەش دەستگرتنەوەیەکی باشی بۆ ئێران بەدیھێناوە.

کەمبوونەوەی گەشتی ھاووڵاتیان ئێران لەم باردۆخەدا بەھۆی بەرزبوونەوەی باجی چوونە دەرەوەی لە وڵات و دابەزینی بەھای تمەن لە بەرامبەر دۆلارو یۆرۆ و بەرزبوونەوەی نرخی بلیتی فرۆکەو گرانی بوونی تەواوی تێچووی سەفەر بووە.



4 ڕۆژ پێشتر - Sep 14 2018 8:27PM
Print Friendly and PDF
زیاتر