کوردستان

رێزان حەمە رەشید: ھۆکاری یەکەمی ساختەکاری ھاووڵاتیان خۆیانن


ئەندامێکی کۆمسیۆنی ھەڵبژاردن و راپرسی ھەرێم لەسەر پشکی گۆڕان دەڵێت، لەگەڵ یەکێتی و پارتی زۆر ھەماھەنگن و ھیچ کاتێک پێنشیاریان رەتنەکردونەتەوەو ھاووڵاتیانیش بەھۆکاری یەکەمی ساختەکاری ناودەبات.

رێزان حەمە رەشید، سەرۆکی بازنەی ھەڵبژاردنەکان لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردن و راپرسی ھەرێمی کوردستان بە دەنگی ئەمریکای راگەیاندووە: ئەوان کە لەپشکی ئۆپۆزسیۆن دانراون، تەحەدا دەکات یەکجار پێشنیاریان کردبێت ئەوانەی لە پشکی پارتی و یەکێتی دژیان وەستابێتنەوە، بەپێچەوانەوە زۆر ھەماھەنگن و ھەمووان پێکەوە شەڕ لەسەر مافی خەڵک دەکەن، ھەموو ئەندامانی ئەنجوومەن بە ھەموو پێکھاتە حزبیەکانەوە سورن لەسەر ئەوەی دەنگی دەنگدەر بپارێزین.

رێزان حەمە رەشید، کە پۆستەکەی لەسەر پشکی بزوتنەوەی گۆڕان وەرگرتووە راشیگەیاندوە: بە تەنھا لە رێگای تۆماری دەنگدەرانەوە ساختەکاری ناکرێت، بەڵکو ھۆکاری یەکەمی ساختەکاری ھاوڵاتیان خۆیانن با ھاووڵاتیان نەچن ساختە بۆ حزبەکان بکەن، کە پێیان وتن رەتیبکەنەوە.



2 مانگ پێشتر - Sep 14 2018 4:47PM
Print Friendly and PDF
زیاتر