کوردستان

یەکێتی و ھاوپەیمانی کۆبوونەوە


ئەمڕۆ رۆژی ھەینی، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و ھاوپەیمانی دیموکراسی و دادپەروەری کۆبوونەوە و ھەردوولا جەختیان لە لە چارەسەکردنی قەیرانەکان و ئەو کێشانە کردەوە کە رووبەڕووی ھاووڵاتیان بووەتەوە، ئەمەش لەچوارچێوەی رێککەوتنێکی سیاسیی ھەمەلایەنەدا، ھەروەھا بریاریشدرا کۆبوونەوەکان بەردەوام بن.

راگەیەنراوی ھاوبەشی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و ھاوپەیمانی دیموکراسی و دادپەروەری

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، ۱٤ی ئەیلولی ۲٠۱۸ لەشاری سلێمانی و لە ماڵی کۆسرەت رسول علی جێگری سکرتێری گشتیی یەکێتی و بە ئامادەبوونی د.بەرھەم سالح سەرۆکی ھاوپەیمانی، کۆبوونەوەی باڵای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و ھاوپەیمانیی دیموکراسی و دادپەروەری ئەنجامدرا.

لە کۆبوونەوەکەدا ھەردوولا جەختیان کردەوە لەسەر چارەسەرکردنی قەیرانەکانی کوردستان و ئەو کێشانەی رووبەڕووی ھاووڵاتیان بووەتەوە. 

ئەمەش لەچوارچێوەی رێککەوتنێکی سیاسیی ھەمەلایەنە بۆ رێکخستنەوەی ناوماڵی کوردستانی بە ھاوبەشی ھێز و لایەنە سیاسییەکان.

بڕیاریشدرا کۆبوونەوەکان بەردەوام بن.


ھاوپەیمانیی دیموکراسی و دادپەروەری
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان



4 ڕۆژ پێشتر - Sep 14 2018 12:35PM
Print Friendly and PDF
زیاتر