جیهان

کۆریای باکوور و باشوور نووسینگەیەکیان بۆ پەیوەندیەکانیان کردەوە


کۆریای باکوور و باشوور نووسینگەیەکیان بۆ پەیوەندییە ھاوبەشەکانی نێوانیان کردەوە و ھەفتەی داھاتووش سەرۆکی کۆریای باشوور سەردانی پیۆنگ یانگ دەکات.

ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویکردووەتەوە، رۆژی ھەینی کۆریای باکوور و باشوور نووسینگەی پەیوەندییە ھاوبەشەکانیان لە کایسۆنگ لە کۆریای باکوور کردەوە، (چۆ میۆنگ گیۆن) وەزیری یەکبوونی کۆریای باشوور لە ئاھەنگی کردنەوەی نووسینگەکەدا رایگەیاند: ئەمڕۆ لاپەڕەیەکی نوێ لە مێژوودا ھەڵدرایەوە و ئەم نووسینگەیەش دەبێتە سمبولێکی تری ئاشتیی نێوان کۆریای باکوور و باشوور.

بریارە ھەفتەی داهاتوو لە رۆژانی ١٨ بۆ ٢٠ ی ئەیلول، (مون جای ئین) سەرۆکی کۆریای باشوور، بە سەردانێک بگاتە پیۆنگ یانگی پایتەختی کۆریای باکوور و لەگەڵ (کیم جۆنگ ئۆن)ی سەرۆکی ئەو وڵاتەدا کۆببێتەوە و لەبارەی داماڵینی چەکی ئەتۆمی و بەرقەرارکردنی ئاشتی لە نیمچەدوورگەی کۆریا گفتوگۆ بکەن.









4 ڕۆژ پێشتر - Sep 14 2018 8:52AM
Print Friendly and PDF
زیاتر