دادگای سوید ژنێک بە تۆمەتی بە کۆیلەکردنی ژن و کچی ئێزدی دادگایی دەکات

8کاتژمێر پێش ئێستا   |  
فۆتۆ: 
هادی
دادگای سوید ژنێکی بە تۆمەتی بە کۆیلەکردنی ژن و کچی ئێزدی لە شاری رەققە، بە جینۆساید تۆمەتبارکرد و بڕیارە مانگی داھاتوو دادگایی بکرێت.

دادگایەکی سوید ژنێکی تەمەن ٥٢ ساڵیان بە تۆمەتی ئەوەی لە ساڵی ٢٠١٤ تا ٢٠١٦ لە ماڵەکەی خۆی لە شاری رەققە ژن و منداڵی ئێزدیی کردووە بە کۆیلە، بە جینۆساید تۆمەتبار کردوە.

داواکاری گشتیی سوید دەڵێت، لەکاتی لێکۆڵینەوەی پێشوودا شایەتحاڵەکان ئاماژەیان بۆ ئەوەکردوە، ئەو ژنە لە رەققە خەڵکی کردووە بە کۆیلە.

راشیگەیاندووە، ئەو ژنە بە چالاکییەکانی خۆی بەشداریی لە تاوانەکانی داعش دژی ئێزدییەکان کردووە، لە ماڵەکەی خۆی سێ ژن و شەش منداڵی وەک کۆیلە راگرتووە، ھەروەھا بە مەبەستی فرۆشتن وێنەی ئەو ژن و منداڵانە گیراوە.

بڕیارە لە ٧ـی تشرینی یەکەمی داھاتوو دانیشتنی دادگایی ئەو ژنە دەستپێبکات و نزیکەی دوو مانگ بەردەوام دەبێت.