بەپارێزگابونی ھەڵەبجە ئەرکی ھەموو سیاسەتمەدارانی عێراقە

20/09/2023
604 جار خوێندراوەتەوە

‎حامی حاجی غالی

‎واجبی ئەوانە پاداشتێکی بچوکی ھەڵەبجە بدەنەوە.

‎نەک تەنھا عیراق، ئەرکی کۆمەڵی نێودەوڵەتیشە چاویان لە ھەڵەبجەو خەڵکی قوربانی شارەزوور بێت، چونکە تاوانی نێودەوڵەتی بەرامبەر خەڵکەکە ئەنجامدرا بەبەرچاوی ئەوانەوە.

‎ھێشتا بریندارەکانی کیمیاباران چارەسەر نەکراون، ھێشتا ونبوەکان نەدۆزراونەتەوە، ھێشتا ناسنامەی سەدان کەسی کیمیابارانی ھەڵەبجە ونە.

‎بە پارێزگابونی ھەڵەبجە ئەرکەو لە ئەستۆی پەرلەمان و حکومەتی عیراقە، دوای ئەوەش پرسی قەرەبوکردنەوەی خەڵکەکە دۆسیەیەکە دەبێت حکومەتی کوردستان بیکاتە بابەتی گفتوگۆ لەگەڵ حکومەتی عیراق.