وتار
قەتەر ناسنامەی قەیرانی داھاتووە
شادمان مەلا حەسەن
ساڵی ١٩٩٠ عەرەب لە ھەموو کات زیاتر لەگەڵ یەک ھەماھەنگ بوون، سەدام حسێن بەحیساب لە جەنگی عیراق- ئێران سەرکەوتوو دەرچوو بوو، رێکخراوی ھاوکاری عەرەبیان لەگەڵ میسر و ئوردون و یەمەن دامەزراند. لەولا لیبیاو جەزائیرو تونس‌و مۆریتانیا‌و مەغریبیش ئەنجومەنی ھاریکاری رۆژئاوای عەرەبیان دامەزراند. میرنشینەکانی کەنداویش رێکخراوی خۆیان ھەبوو . لوتکەی عەرەبی لە بەغدا بەستراوکۆمکاری عەرەبی لە برەودا بوو.
 سەدام حسێن ھەڕەشەی توندی لە ئیسرائیل و دەوروبەر دەکرد،رۆژئاواییەکان گەیشتنە ئاستێک ئەو ھەموو سەرکێشەیی عەرەب‌و سەدام حسێن بەڵایەکی بەدواوەیە، بۆیە ھەر زوو تەڵەیان بۆدانایەوە و پێوەبوو . ئەوەبوو پەلاماری دەوڵەتی کوێتی دا و داگیری کرد، ئەنجام تێکشکاندنی سوپا و ھەیبەتی سەدام و دەوروبەرەکەی بوو . دواتریش  گۆڕانی گەورە لە عیراق رویدا،کورد لە ئەنجام بەشێکی باشی دەست کەوت .
 لە ساڵی ٢٠١١ لە ئەنجامی پڕۆژەیەکی رۆژئاوایی بە پارەی میرنشینەکانی کەنداو چەندین رژێم و دەسەلاتی وەک قەزافی لە لیبیا و موبارەک لە میسر و بن عەلی لە تونس و عەلی عەبدولڵا ساڵح لە یەمەن روخێنرا. پەلاماری بەشار ئەسەدیشیاندا لە سوریا دا، بەڵام بۆیان نەچووە سەر بەھۆی ئێران و روسیا . بەڵام پڕۆژەی قەتەر‌و سعودیەو تورکیا زۆر جیاواز بوو لە پڕۆژەی ئەمەریکا و ئەوروپا . چونکە پڕۆژەی قەتەر و سعودیە و تورکیا ئەنجام داعشی لێھاتە بەرھەم کە بووە گەورەترین مەترسی بۆسەر ئاسایشی جیھان بەتایبەت رۆژئاوا. بۆیە ئەمەریکا خۆی ھاتە ناوچەکە لەولاش روسیا بەھەمان شێوە، چونکە بەرامبەرەکەی داعشیش حەشدی شەعبی و حزب اللە گەشەیان کرد،بۆیە لە ئێستادا ئەمەریکا و روسیا ھەریەکەی بەشێوەیەک ئیدارەی نفوزی خۆیان دەدەن، بۆ چەککردنی سەرچاوەی داھاتی تیرۆرستان‌و ھەڵتەکاندنی ئەو یەکگرتوویەی وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی لەناوچەکەدا. پڕۆژەی قەیرانێکی تر ھاتە کایەوە،ئەویش بەدەرنانی قەتەر لە ھاوپەیمانی سعودییەو وڵاتانی ھاوسۆزی وەک ئیمارات و بەحرین. لە ئێستادا قەتەر بەشێوەیەک لە شێوەکان لەبەرەی ئێرانە، تورکیای ئیخوان موسلمینیش یەکە لە ھەرە دۆستە نزیکەکانی قەتەر، بۆیە ھەموو ئاماژەکان ئەوەمان پێدەڵێن، کەوا تاکە شوێنی ئارام و یەکگرتووی عەرەب کەمابوو کەنداو بوو، ئەویش دووچاری قەیرانی خۆی بوو، کەناسنامەکەی قەتەرە. بەمشێوەیە لەوانەیە قەتەر ببێتە ھۆکاری قەیرانێک کە پڕۆژەیەکی گەورەی تێدا بھێتە بەرھەم. تورکیاو ئێران‌و سعودیە ببنە ئامانج بۆ بچوک کردنەوەیان لەوێ،ئەوجا دووبارە نەخشەی سیاسی و جوگرافی ناوچە بگۆڕدرێ .

ئەم وتارە دەربڕی ڕاوبۆچونی نوسەر خۆیەتی و کوردسات نیوز لێی بەرپرس نیە
6/7/2017 9:26:57 PM
‌‌ بابەتەکانی تری نوسەر ...
شادمان مەلا حەسەن
شادمان مەلا حەسەن
شادمان مەلا حەسەن
شادمان مەلا حەسەن
شادمان مەلا حەسەن
شادمان مەلا حەسەن