وتار
دوای ریفراندۆمەکە
شادمان مەلا حەسەن
دوای سەرکەوتنی ئەردۆغان لە ریفراندۆمەکەی ١٦مانگ ،بۆ گۆڕینی دەستوور بە رێژەیەکی کەم،چی بۆ ئەم وڵاتە گۆڕی . ھەمیشە ئەوانەی لە ترۆپکی دەسەڵات ھەولڵی قایم کردنی شوێنی خۆیان دەدەن،بۆ ئەوە نییە کە وڵاتەکەیان بخەنە دۆخێکی باشتر و چاکتر لە باری خۆشی و خۆشگوزەرانی ھاوڵاتیەکانیانەوە، بەڵکو زیاتر بۆ بەھێزکردنی کورسی دەسەڵاتی خۆیەتی بۆ ئەوەی ئەو ویستە سەیرانەی کە خەونی پێوە دەبینێ بیھێنێتە دی.
 لە مێژوودا نموونەی یەکجار زۆر لەم بارەیەوە ھەیە،کە ھەموو جومگەکانی دەسەڵات دەکەوێتە دەستی کەسێک ھیچ دامەزراوەیەک نامینێ رێگری لێبکات،بەدڵنیایەوە ،لات دووچاری گێرمە و کێشە دەبێت. ماوەی دوو ساڵ زیاترە تورکیا کەوتۆتە گۆماوی قەیرانێکی سیاسی و دیبلۆماسی و ئابوری. خەڵکی تورکیا ئەوەندی چاویان لە چاککردنەوەی رەوشی ئابوریەکەیانە، ئەوەندە بیر لەو جوڵانەوانە ناکەن کە سەرۆکەکەیان خەونی خەلیفە بوون دەبینێ ،ئەردۆغانیش لە خەونی گەڕانەوەی عەرشی سوڵتانی عوسمانیە بۆخۆی و نەوەکانی. بۆیە ھەر لە دوای ریفراندۆمەکە، وەک ئەوەی سوڵتان سەلیمی یەکەم بێت و تازە لە ئەوروپاوە (١٥١٢زاینی)رووی وەرگێڕابێ بۆ ئاسیا و شەڕکردن لەگەڵ شا ئیسماعیلی سەفەوی شیعە، یەکسەر ھات تۆمەتیی تیرۆریست بوونی دایە پاڵ حەشدی شەعبی. ئەمە رق و نیەتی پەنگ خواردووی ناو ھەناوی ئەردۆغانە وەک کەسێکی مەزھەبی،کە دەیەوێ لەو دەرگایەوە بێتەوە بۆ رۆژھەڵات و بەغدا سوڵتان مورادی چوارەم (١٦٢٩زاینی) ئاسا قەتلو عامی شیعە بکات و عیراق بخاتەوە ژێر دەسەلاتی خۆی.
 بەڵام ئایە ئەمە دەچێتە سەر، لە کاتێکدا لەناوچەکەدا زلھێزی وەک قەیسەر و عەم سام و ئێرانی خومەینی لە گۆڕەپانەکەن . لە ھەموو حاڵەتێکدا ئەردۆغان ھەنگاوێکی تری بە ئاراستە چوونە ناو قولای قەیرانەکان نا. لەناوخۆی وڵات تورکیا لە قەیرانی سیاسیدایە، بۆ ئەوەی کێشەکە بە ئاراستەی دەرەوە ببات،بۆیە دێت پەلاماری شنگاڵ و رۆژئاوا دەدات، چونکە ئەمە خەسڵەتی دیکتاتۆرەکانە کاتی دووچاری تەنھایی دەبن لە کێشەکان،ھەمیشە پەنا بۆ دروستکردنی کێشە و ئاڵۆزی تر دەبەن بۆئەوەی کێشەکانی تر پشت گوێ بخرێ و کێشەی تر بێتە پێشەوە.
 ئەردۆغان لە ئەوروپا بێ ھیوا بووە، ئەگەر لە ھەڵبژاردنەکانی فەڕەنسا ماری لۆپێن، سەرکەوێ ھێندەی تر ئەردۆغان دووچاری بەرپەچ دانەوە دەبێت،بۆیە کێشەکانی دوای ریفراندۆم لە تورکیا زۆر زیاتر و زەقتر دەبن وەک لە کێشەکانی بەر لە ریفراندۆم، چونکە ئەردۆغان ویستی خۆی دەوێ، وێستەکانی ئەویش وابەئاسانی نایەتەدی، کەواتە قەیرانەکان تەواو نابن .
ئەم وتارە دەربڕی ڕاوبۆچونی نوسەر خۆیەتی و کوردسات نیوز لێی بەرپرس نیە
4/26/2017 8:05:46 PM
‌‌ بابەتەکانی تری نوسەر ...
شادمان مەلا حەسەن
شادمان مەلا حەسەن
شادمان مەلا حەسەن
شادمان مەلا حەسەن
شادمان مەلا حەسەن
شادمان مەلا حەسەن