وتار
ئیسرائیل و عەرەب
شادمان مەلا حەسەن
ئەم دەستەواژەی سەرەوە زۆرترین ناونیشان بووە لە رابردووی ئەم ناوچەیە،چونکە ئیسرائیلیەکان لە ئاینێکی جیاوازترن لە عەرەب و ئەو نەتەوانەی کە موسلمانن و ھاوسۆزی کێشەی فەلەستینیەکانن . لە رابردوو زۆرترین ھەواڵ لە جیھان و ئەم ناوچەیە ھەواڵ و شرۆڤەی کێشەی فەلەستین بوو یان بە دیوێکی تر کێشەی نێوان عەرەب ئیسرائیڵ،چونکە لە رابردوو عەرەبەکان چەندین شەڕی گەورەیان لەگەڵ ئیسرائیڵ کرد کردووە . بەدەگمەن لە شەڕێک کەمێک پێشکەوتنیان بەدەست ھێناوە ئەگەرنا لە ھەموو شەڕەکان تێک شکاون و پاشەکشەیان کردووە و زەویان داگیرکراوە.
 .
لە کاتی خۆیدا ئەنوەر ساداتی سەرۆکی میسر بە شەڕ ھیچی پێنەکرا لەگەڵ ئیسرائیل ناچار ھەڵسا پڕۆسەی ئاشتی لەگەڵ ئەنجامدا لە ساڵی ١٩٧٨،بەم ھەنگاوە گەورەترین دەوڵەتی عەرەبی لە ھێڵی رووبەڕووبوونەوە پاشەکشەی کرد و بووە دراوسێیەکی ئارام لەگەڵ ئیسرائیل بە دوای ئەودا رێکخراوی رزگاریخوازی فەلەستین ئاشتی کرد و لە ساڵی ١٩٩٣ ئۆتۆنۆمی وەرگرت . دواتر شانشینی ئوردەنیش لەھەمان ساڵدا رێکەوتنی ئاشتی لەگەڵ ئیسرائیڵ مۆرکرد.

کێشەی فەلەستین لەگەڵ دۆخی ناوخۆی عەرەب پاشەکشەی زۆری کرد، بە تایبەت کاتێ سەدام حسێن لە ساڵی ١٩٩٠ ھەڵسا بەداگیرکردنی وڵاتی کوێت ، فەلەستینیەکان لەوکاتەدا بوونە لایەنگر و ھاوسۆزی سەدام حسێن . وڵاتانی کەندا و میسر بوونە دژی سەدام ئەوە وایکرد ھێندەی تر کێشەی فەلەستین پشت گوێ بخرێ، لەگەڵ سەرھەڵدانی بەھاری عەرەبی ھێندەی تر کێشەی فەلەستین کەوتە دواوە بەھۆی سەرھەڵدانی شەڕی ناوخۆ لە زۆر وڵاتی وەکو سوریا و یەمەن و عیراق و لیبیا .

لە ئێستادا دۆخی رۆژھەڵات بە ئاڕاستەی گۆڕانێکی تر دەڕوات . یەکەم وڵاتی رووبەڕووی دژ بە ئیسرائیل ئێستا کۆماری ئیسلامی ئێرانە، بەڵام وڵاتانی عەرەبی بەتایبەت سعودیە و وڵاتەکانی تری کەندا و بوونەتە ھاوپەیمان بۆ دژایەتی کردنی ئێران، بۆیە ئێستا ئەوەندی ئێران لە خانەی نەیاربوونی یەکەمی وڵاتانی عەرەبە ئیسرائیل ئەوەندە نییە،بەڵکو بە پێچەوانەوە رێکەوتنە ژێربەژێرەکان ئەوە دەڵێن کەوا عەرەب دڵیان بە ھێزی ئیسرائیل خۆشە لەکاتی رووبەرووبوونەوە ببێتە پاڵپشتیان بەرامبەر بە کۆماری ئیسلامی ئێران .

سەردانەکەی بنیامین نەتانیاھۆی سەرۆک وەزیرای ئیسرائیل بۆ سەڵتەنەی عومان ئەوەمان پێدەڵێت، لە داھاتوێکی نزیکدا زۆر وڵاتی تری عەرەبی بە ئاشکرا پەیوەندیەکانیان ئاسایی دەکەن لەگەڵ ئیسرائیڵ . ئیسرائیلیش عومان دەکاتە وێستگەی زۆر لە پەیوەندیە رۆژھەڵاتیەکانی،چونکە عومان خۆی سروشتی وایە تەنھا کاری رێکخستنی پەیوەندیە گرنگەکانە. 

لە ئێستادا عەرەب و ئیسرائیل زۆر پێویستیان بەیەکە،چونکە تەکنەلۆجیا و ئابووری ئیسرائیل پێویستی بە بازاڕی چەوری کەنداوە. وڵاتانی کەنداویش باشترین و نزیکترین رێگای پشتیوانیان بەرامبەر رکابەرەکەیان ئیسرائیلە، بۆیە ئێستا کێشەی عەرەب ئیسرائیل لە فۆرمێکی تر دەکەوێتەوە.

ئەم وتارە دەربڕی ڕاوبۆچونی نوسەر خۆیەتی و کوردسات نیوز لێی بەرپرس نیە
11/1/2018 2:33:55 PM
‌‌ بابەتەکانی تری نوسەر ...
شادمان مەلا حەسەن
شادمان مەلا حەسەن
شادمان مەلا حەسەن
شادمان مەلا حەسەن
شادمان مەلا حەسەن
شادمان مەلا حەسەن