وتار
بۆچی قەتەر؟
ئازاد ئیبراھیم

بەبێ گوێدانە تێکچوونی پەیوەندییەکانی یەکێتی عەرەبی یان ناکۆکییەکانی وڵاتانی هاریکاری کەنداو، هەرچوار وڵاتی "میسر، بەحرەین، سعودییەو ئیمارات" تەواوی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ "قەتەر" بچڕاندو دوورگەکانی نێوانیشیان بەڕووی جوڵە بازرگانیی و گەشتیارییەکانی قەتەردا داخست. هەر چوار وڵاتەکەیش تەنها 14 بۆ 40 کاتژمێریان داناوە تاکو هەرچی هاوڵاتیی قەتەریش هەیە خاکی ئەو چوار وڵاتە جێبهێڵن.

ئەم چوار وڵاتە لەلایەک و بەرامبەرگرتن لەقەتەر بەتەنێ لەلایەکیترەوە. لینکی ڕاستەوخۆی بەسەردانەکەی دۆناڵد ترامپی سەرۆکی ئەمریکاوە هەیە بۆ ناوچەکەو سعودییە. ئەمەش لەپێناو ڕێکخستنەوەی ئەو هەڵبەزودابەزەیە لەبڕو قەبارەی هێزی چەند وڵاتێکدا دەردەکەوێت.
قەتەر، ئەگەرچی وەک قەبارە بچووکە لەچاو وڵاتێکی وەک سعودییەدا، بەڵام جوڵە سیاسی و سەربازی و دپلۆماتییەکانی لەناوچەکەدا؛ چەندانجار لەقەبارەی خۆی بەهێزترو گەورەتر دەردەکەوێت و لەنێو پێشهات و ڕووداوەکانی ڕۆژهەڵاتدا هەمیشە ئامادەگی بەرچاوی هەیە.
سەردانەکەی ترامپ بۆ ڕۆژهەڵات و هەوڵی دروستکردنی بەرەیەکی نوێ دژی ئێران، بەخاکی قەتەردا تێنەپەڕی.
ئەمەش لەلایەک لەبەرئەوەی قەتەر دیارترین وڵاتێکە لەمیحوەری تیرورو داعش و گروپە ئیسلامییەکاندا دەخولێتەوەو کار دەکات.
لەلایەکیتریشەوە بەم دواییانە ئەمریکا بووە دووژمنی هاوبەشی هەردوو وڵات و قەتەر تائاستێکی دیار لەپشت هەڵوێستەکانی ئێرانەوە دەبینرێت.
لێرەدا پرسیاری جەوهەری ئەوەیە: بۆچی تەنها قەتەر وەک سەرچاوەی تیرۆرو سەرچاوەی هاوکارییە دارایی و لۆجستییەکانی گروپە تیرۆریستییەکان پۆلێن دەکرێت، لەکاتێکدا سعودییە ماڵی باوانی هەموو ڕێکخراوە تیرۆریستی و توندڕەوەکانی جیهانە؟
خاڵێکی گرنگ کە ئەمریکا ئیشی لەسەر دەکات و پێوەری باشی و خراپی سعودییەو قەتر بۆ ئەمریکا دەردەخات، پرسی ئێرانە.
لەکاتی سەردانەکەی ترامپدا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، سعودییەی خانەخوێ هەرزوو دڵی ترامپی سەرۆکی ئەمریکاو هەردوو میوانە جوانەکەی "میلانیا ترامپ" و "ئێڤانکا"ی کچی خۆشکردو لەبەڵێنی بەشداریکردنیان لەبەرەیەکدادا دژی ئێران. بەڵام قەتەر هێشتا نەیویستبوو بەسیاسەتی ئەمریکای کافر! هەڵسوکەوت بکات.
ئەگەرچی لەسەرەتای ڕووداوەکانی سوریاوە قەتەرو ئێران لەدوو هێڵی ناتەریب و دژبەیەکدا کاردەکەن

ئەم وتارە دەربڕی ڕاوبۆچونی نوسەر خۆیەتی و کوردسات نیوز لێی بەرپرس نیە
6/5/2017 4:54:41 PM
‌‌ بابەتەکانی تری نوسەر ...