وتار
خوێنی پێشمەرگە راستی دەسەلمێنێتەوە
ستران عەبدووڵا
هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان خوێن‌ و گیان ده‌بەخشێ له‌ كه‌ركوك و هه‌ر دوێنێ به‌رپه‌رچی هێرشێكی نوێی ده‌وڵه‌تی خه‌لافه‌تی داعشی داوه‌ته‌وه‌. كه‌چی سه‌رۆكی به‌ره‌ی توركمانی ئه‌رشه‌د ساڵحی پشتی له‌ به‌ره‌ی راسته‌قینه‌و ئه‌ركی سه‌رشانی توركمان و كورد كردووه‌و رووی له‌ هه‌رێمی كوردستانه‌. خه‌می درۆ دروستكراوه‌كه‌ی خیتابی تۆرانیزمه‌، گوایه‌ له‌ كه‌ركوك گۆڕانكاریی دیموگرافی ده‌کرێت.
ساڵحی سه‌رقاڵی درۆی دروستكراوی وه‌همی تۆرانیزمه‌ كه‌ پێی وابوو كه‌ركوكی فره‌ نه‌ته‌وه‌ هی گروپێكه‌، به‌تایبه‌تی گروپه‌كه‌ی خۆی، سه‌رقاڵی درۆیه‌كه‌ 25 ساڵه‌ حكومه‌تی ئه‌نقه‌ره‌شی پێ ده‌خه‌ڵه‌تێنن، گوایه‌ چه‌ند ملیۆن توركمان له‌ كه‌ركوك هه‌یه‌و گوایه‌ كورد ده‌ستكاری دیموگرافی له‌ ناوچه‌كانی «توركمان ئیلی»  ده‌کات.
ئاخر كه‌ستان بینیووه‌ گۆڕانكاریی دیموگرافی له‌ ناو جه‌رگه‌ی خه‌ڵك و خاكی خۆی بكات؟ كه‌ستان بینیووه‌ خوێن بدات بۆ خاكی نیشتمان و ئینجا به‌ مه‌ره‌كه‌بی سه‌ر كاغه‌ز گۆڕانكاریی دیموگرافی بكات؟.
پێشمه‌رگه‌ به‌ خوێنی خۆی كوردستانی كوردو توركمان و كلدۆئاشوور و عه‌ره‌بی دانیشتووی كه‌ركوك ده‌پارێزێ و له‌ داعش و په‌یوه‌نده‌كانی له‌ به‌عسی شۆڤێنی، دووری ده‌خاته‌وه‌، كه‌چی قارداش ساڵحی له‌ په‌خشی سلێمانییه‌وه‌، له‌ NRT عه‌ره‌بییه‌وه‌، عیراقییه‌كان چه‌واشه‌ ده‌كات و وه‌همی تۆرانیزم به‌ نرخێكی هه‌رزان به‌ عروبه‌ی عیراق ده‌فرۆشێته‌وه‌ كه‌ كه‌ركوك و كۆی عیراقی پێ نه‌پارێزراو داعشی كرده‌ كه‌ڵه‌گای خه‌لافه‌تێكی درۆزنانه‌.
ئه‌رێ ساڵحی نازانێ كه‌ ئه‌ده‌بی عه‌ره‌بی پڕه‌ له‌ نموونه‌ی وا، كه‌ راستییه‌كانی حاڵه‌تی وه‌ك كه‌ركوك ده‌رده‌خات
(السیف اصدق انبا‌ء من الكتب)
خوێنی رژاوی پێشمه‌رگه‌ ده‌رخه‌ری دیموگرافیای راسته‌قینه‌ی كه‌ركوكه‌، نه‌ك درۆ و ده‌له‌سه‌كانی كیتابی ئه‌فسانه‌ی تۆرانیزم، ئاخر ئه‌گه‌ر كه‌ركوك هی ساڵحی بووایه‌، خوێنی بۆ ده‌ڕشت، نه‌ك درۆی بۆ هه‌ڵده‌ڕشت!
كه‌ركوك هی ئه‌وانه‌یه‌ بۆ كوردستان و بۆ هه‌موو نه‌ته‌وه‌كانی كه‌ركوكی ده‌پارێزن. ئه‌مڕۆ دوو شه‌هیدیان بۆ داو دوێنێ ده‌ و سه‌د و ....تا ئه‌به‌د.
ئەم وتارە دەربڕی ڕاوبۆچونی نوسەر خۆیەتی و کوردسات نیوز لێی بەرپرس نیە
5/8/2017 6:04:00 PM
‌‌ بابەتەکانی تری نوسەر ...
ستران عەبدووڵا
ستران عەبدووڵا
ستران عەبدووڵا
ستران عەبدووڵا
ستران عەبدووڵا