وتار
لیستی (١٠٥) بۆ..
ستران عەبدووڵا
لەمڕۆوە لە رانیەی دەروازەی راپەڕینەوە، لیستی ١٠٥، لیستی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەسەرۆکایەتیی ھەڤاڵ قوبادی مام جەلال، دەست بە خەباتی دیموکراتی ‌و جەماوەری خۆی دەکات بۆ ناساندنی بەرنامەو ستراتیجی لیستەکە.

لیستی ١٠٥ ھەڵقوڵاوی دیدی یەکێتییانەیە، پشتبەستووە بە ئەزموونی یەکێتییەکەی کۆمەڵانی خەڵک لە شۆڕش و لە حوکمڕانیدا. کە ئاوێتەی پێویستییەکانی ئەمڕۆی کۆمەڵی کوردەواری کراوە و چوار ساڵی داھاتوو تیمێکی دڵسۆز دەخاتە خزمەتی تێکۆشانی پەرلەمانی ‌و حکومەتییەوە.

لیستی ١٠٥ لە چوار ساڵی داھاتوو بۆ پتەوکردنی یەکێتیی ریزەکانی گەلی کوردستان بە ئامرازی دیموکراسی و ھەڵبژاردن، دەخوازێت کوردستانییان لە دەوری ئامانجی خزمەتگوزاری ‌و نیشتمانی ئەوتۆ کۆببنەوە کە بتوانرێت شێلگیرانە بەدیبێت. ئامانجی (بۆ.. ئارامی، ھەلی کار، خزمەت).

بەرنامەکە گەرەکێتی گرفتەکانی چەند ساڵی رابردوو تێپەڕێنێت ‌و ئاسۆی فراوانی گەشەپێدانی ھەمەلایەنە دەست پێبکرێتەوە. چونکە گەلی کوردستان شایانی ئەوەیە چاکترینی بۆ بکرێت، پاشەکەوتی گوزەرانی وەک خۆی لێ بکرێتەوە و بگرە دوای ئەوەش چاوی لە رەوتی گەشەی بەردەوامە.

بەرنامەکە لە ناوجەرگەی واقیع و لەسەر رێبازی یەکێتی ‌و سێ (خ)یکە دامەزراوە کە سەرۆک مام جەلال دەیووت: «پشت بە خوای خۆمان، خەڵکی خۆمان ‌و خودی خۆمان دەبەستین». دوای ئەوەش چی زیاتر ھات لە پشتیوانی ھەلومەرجی خۆیی و بابەتی ئەوا خێری سەربارە.

بەرەو سەرکەوتنی ١٠٥، سەرکەوتنی خەڵکی کوردستان لە ئامانجی یەکێتی ‌و یەکڕیزی و دیموکراسییەکی پایەدار ‌و کوردەوارییەکی گەشەکردوو ‌و ئاوەدان.
ئەم وتارە دەربڕی ڕاوبۆچونی نوسەر خۆیەتی و کوردسات نیوز لێی بەرپرس نیە
9/11/2018 2:31:37 PM
‌‌ بابەتەکانی تری نوسەر ...
ستران عەبدووڵا
ستران عەبدووڵا
ستران عەبدووڵا
ستران عەبدووڵا
ستران عەبدووڵا