وتار
ئەو مەسجەشمان نەگەرەکە
ستران عەبدووڵا
ھیچ بەرپرسیارێتییەک جێبەجێ ناکەن. جاران تەکلیفی ئەوەیان دەکرد دوو قسەی خۆش بکەن ئەگەر لە دڵیشەوە نەبێت. ئەمڕۆ ئەو زەحمەتەیش ناکێشن کە لوتف بنوێنن‌و نمایشی خۆشەویستی بکەن.
زیاتر لە (٨٠) ساڵی دەوڵەتداریی عیراقی ناوەندی و چەندین ساڵ عیراقی فیدراڵیش مافی کوردستان ئەقرتێنن. (١٤٠)ی نەخشە رێگای لێ دەکەن بە سەدوچل دەرد‌و بەڵا، دامەزراندنی ئەنجوومەنی ئیتیحادی، وەک ژووری دووەمی پەرلەمان‌و فلتەری حوکمی زۆرینە، دوادەخەن‌و خنەخنی تێدا دەکەن. دادگای دەستووری دەکەنە دادگای زۆرینەی فیقھی. کە بە عافیەت‌و سیحەتی خۆیانن بەشائیری خێر و ئۆپرسیۆنی دیجلە بەرپا دەکەن. مووچەو بودجە دەبڕن، کە ھەڵەش دەکەن داعش لەدایک دەبێت‌و دەبێ کوردستانیش شەریکە بەشیان بێت لە خەرجی بەرەنگاریی داعشدا.
ناھێڵن بەبێ رەزامەندی بەغدا چەک و تەقەمەنی بۆ پێشمەرگە بێت کە لە یەک سەنگەردا شەڕی تیرۆریان لەگەڵ دەکات. پێیان دەڵێن حەویجەش بکەن پێدەچێ ھەڵیان گرتبێ بۆ پێویستی و لێقەومانی خۆیان لە کەرکوک. لەبەر ئەوەیە کورد لێیان رەنجاوە، سیلەی رەحم و دیبلۆماسیان لەگەڵدا ترازاوە.
بەڵێ وایە لە بەرەی ناوخۆیی کوردستان کەموکوڕی ھەیەو زۆریشە، ھەر لە خزمەت تا شەرعیەت‌و کاراکردنەوەی دیموکراسی، ئەمما بۆ تێگەیشتن لە ئایندەی کوردستان گەرەکە بەرەی عیراقیش ھەڵسەنگێنن. عیراق ھیچ نادا و ھەموو شت دەبا، لە ھەموو ئەرکی عیراقێتی خۆی ھەر ئەوە جێبەجێ دەکات کە سەرۆک وەزیران لە بۆنە و جەژنەکان مەسجی پیرۆزبایی بنێرێت.
ئەگەر شەراکەت ئەوەیە، بەشدار بووی بەڕێز، ئەو مەسجەشمان نەگەرەکە.

ئەم وتارە دەربڕی ڕاوبۆچونی نوسەر خۆیەتی و کوردسات نیوز لێی بەرپرس نیە
8/7/2017 7:47:27 PM
‌‌ بابەتەکانی تری نوسەر ...
ستران عەبدووڵا
ستران عەبدووڵا
ستران عەبدووڵا
ستران عەبدووڵا
ستران عەبدووڵا